كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، دوای وستانی خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی پشتیوانییه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستن و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
دواتر قوتابییه‌كی یه‌كه‌م به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی پشتیوانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له قوتابیانی كورد كرد.
له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیانی یه‌كه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی، سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و مامۆستایانی كرد و هیوای خواست له قۆناغی زانكۆشدا به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو بن.
گوتیشی: خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت و زانست و خوێندن هێزن.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له رێی خوێندنه‌وه وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.
مه‌سرور بارزانی داوای له قوتابیان كرد، له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا سێ شت له‌به‌ر چاو بگرن و گوتی: نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی له‌به‌رچاو بگرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: به‌داخه‌وه به هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست كارنامه‌مان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌و هه‌لومه‌رجه‌شه‌وه خوێندن نه‌وه‌ستا و بۆ ئه‌وه‌ش سووپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رده‌وام ده‌بن له گرنگیدان به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی ئه‌مڕۆ توانای داهاتووی وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و پڕۆژه‌ی راهێنانی به‌رده‌وامی مامۆستایان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌و په‌تایه مه‌ترسییه‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه و داوایكرد، هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن و گوتی: تكاتان لێده‌كه‌م ماسك ببه‌ستن و خۆتان بپارێزن.