Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 8 JUL 2025 14:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئازاد جوندیانی: پارتی بانگەشەیەکی شایستەی بەڕێوە برد
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- پارتی لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی ئۆکتۆبەردا شێوازێکی نوێی بانگەشەی داھێنا و ڕاوێژکارێکی سەرۆک بارزانیش دەڵێت، شێوازی نوێی بانگەشەی پارتی کاریگەریی ھەبووە لەسەر ئەو سەرکەوتنەی پارتی بەدەستی ھێناوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێت ئەمە بکرێتە دەست بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.

ئازاد جوندیانی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شێوازی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو بە شێویەک بوو کە ھەندێ خەڵک پێیان ناخۆش بوو، چونکە بۆ ڕیکلام و بانگەشە پەنا دەبرایە بەر زۆر شێوازی ناشایستە، بانگەشەی ئەمساڵی پارتی زۆر شتێکی جوان و شایستە بوو، بەتەواوەتی پێچەوانەی ھەندێ لایەنی دیکە خۆی لە تانە و تەشەر و قسەی زبر پاراست، ئەمە شێوازێکی مۆدێرنی بانگەشە بوو، ھیچ کەسێکیش ناڕەحەت نەبوو لەو شێوازەی بانگەشەی بۆ کرا.''

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "خۆم لە ناوچەی سۆران بەشداریی بانگەشەم کرد، کەس دڵگران نەبوو بەھۆی بەڕێوەچوونی بانگەشەوە، چونکە سەردانی خەڵک دەکەی و لەگەڵ ئەوانەی ھەواداری تۆن، یان ھەواداریش نین، بەھێمنی دەچییە لایان و قسەیان لەگەڵ دەکەی، ئەمە خەڵک دڵخۆش دەکات، پارتی لە بانگەشە پێشڕەو بوو، پێویستە ھەر پێشڕەو بمێنێتەوە و لەمەودوا جوێندان و لەکەدارکردنی کەسانی دیکە کۆتاییی بێت.''

جوندیانی گوتیشی: "لە ماوەی پانزدە ساڵی ڕابردوودا قوتابخانەیەک لە ھەرێمی کوردستان سەری هەڵدا کە ڕیکلام و کەمپینی ھەڵبژاردن بە مانای ئەوەیە کە دەبێت جنێو بە خەڵکی دیکە بدەی، دەبێت خەڵک و کاندیدی دیکە سووک بکەی، ھەتا لە ھەندێ شوێن، کاتی خۆی لە سلێمانی ھەندێک ھێز شەڕیان دەکرد و کۆتەکیان بەکار دەھێنا دژی بەرانبەرەکەیان.''

ئازاد جوندیانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بێگومان شێوازی بانگەشەی ئەم جارە کاریگەریی ھەبووە لەسەر ئەو سەرکەوتنەی پارتی بەدەستی ھێناوە، بەڵام ئەمە تەنیا ھۆکارێک نییە بۆ سەرکەوتنی پارتی، ھۆکاری دیکەش ھەن، لەوانە مێژووی پارتی و ھەڵوێستەکانی پارتی لە ڕیفڕاندۆم و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەمانە ھەمووی ڕۆڵی ھەبووە لە سەرکەوتنی پارتی، جگە لەوەش، ئەو ھەنگاوانەی حکوومەت بۆ چاکسازی ناویەتی، کاریگەریی ھەبووە لەسەر سەرکەوتنی پارتی.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەباح محەمەد ڕەسووڵ) دەکات

TUESDAY, 08 JULY 2025 12:07:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەباح محەمەد ڕەسووڵ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 
هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی

TUESDAY, 08 JULY 2025 11:07:04

ئاشنا بابان  

 
وەزیر لە ڕێگەی KDPیەوە باسی ئەو شوێنانە دەكات كە زیاتر پەرەیان پێدەرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 10:07:51

ڕاپەڕین-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ KDP، باسی سێ پڕۆژەی گرنگی تەندروستی دەکات لە دھۆک و ڕانیە و چەمچەماڵ کە بڕی ١٢ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، ئاماژە بەوەش دەکات کەرتی تەندروستی لە قەزاکان زیاتر پەرەی پێ دەدرێت.

 
پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

MONDAY, 07 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراقیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەوروبەری.

مووسا ئه‌حمه‌د: ئەم ھەڵمەتە فراوانتر دەکەین

MONDAY, 07 JULY 2025 16:07:45

هه‌ولێر -kdp.info-  سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێكردووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش ده‌نێین بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact