Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 00:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەھۆی پەکەکەوە ٥٥ گوندی شێروان مەزن ئاوەدان نەکراون"
| KDP.info


لەدوای ڕاپەڕینەوە ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەھۆی مەترسییەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، خەڵکی ئەو گوندانە لە کۆمەڵگاکانی دەوروبەری ھەولێر نیشتەجێ بوونە.

کوڤان شێروانی، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سنووری ناحیەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە ٧٣  گوند پێک ھاتووە، بەڵام بە ھۆی ئالۆزییەکانی سنوور و ھەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە تا ئێستا تەنیا ھەژدە گوند ئاوەدان کراونەتەوە و ٥٥  گوندی سنوورەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە، دوای ڕاپەڕین ژمارەیەک گوندی دەڤەری مزووری باڵا ئاوەدان کرانەوە، بەڵام بە ھۆی ھەڕەشەکانی چەکدارانی پەکەکەوە ئەوانیش دووبارە چۆڵ کران."

بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن دەشڵێت: "خەڵکی ئەو گوندانە لە کۆمەڵگە و شارەدێکانی دەوروبەری ھەولێر و قەزای سۆران نیشتەجێ بوونە و ناتوانن لەبەر ھەڕەشەی پەکەکە بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان، ئاوارەبوونی ئەو خەڵکە کاریگەریی کردووەتە سەر  کێشەی بێکاری و چەندین ساڵە خەڵکی سنوری شێروان مەزن لە ئاوارەییدا دەژین، ئەوانەشی لە سنوورەکە نیشتەجێن ھاتوچۆیان سنوردارە و زۆر جاریش بە ھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە قوربانی ھەبووە."

کوڤان شێروانی پێی وایە: "ئەگەر پەکەکە لەو دەڤەرە نەمێنێت و کێشەی ئەمنی دروست نەبێت، ئەوە خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان و ساڵانە داھاتێکی زۆریان دەست دەکەوێت، چونکە دەڤەرەکە بە چەندین بەرھەمی خۆڕسک و کشتوکاڵ دەوڵەمەندە و ھاووڵاتییانی ئەو گوندانە چەندین ساڵە لێی بێبەش کراون."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact