Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 24 JUN 2021 13:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هاتنى وه‌زیرى به‌ریتانیا چیى پێ گوتین؟
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- مامۆستایه‌کى زانکۆ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤانى بارزانى ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت،  سه‌ردانى به‌رپرسێکى باڵاى وڵاتێکى وه‌ک به‌ریتانیا له‌م کاته‌دا گرنگه‌ و ده‌رخه‌رى ئه‌و په‌یامه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌ڕاى خراپیى دۆخى ناوچه‌که‌ و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان، هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا نییه ‌و به‌ریتانیا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداى بێت و، وه‌ک هه‌میشه‌ وه‌ک پاڵپشتێکى مه‌عنه‌وى و سیاسى له‌گه‌ڵى ده‌مێنێته‌وه‌.

د. که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى، به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "مێژووى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان کوردستان و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1991 و به‌ دیاریکراوى بڕیارى 688یان ده‌رکرد که‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌کى گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دروست بکات، له‌و کاته‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه‌، بوون و پاڵپشتیى وڵاتێکى زلهێز و خاوه‌ننفووزى سیاسیى وەک به‌ریتانیا و هاتنى یه‌کێک له‌ به‌رپرسه ‌باڵاکانى که‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یه‌، ده‌رخه‌رى دو په‌یامه‌یه‌ کە ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى هه‌ر هه‌ڵەیه‌ک بکاتەوە که‌ له‌ ڕابردوو  به‌رانبه‌ر به‌ کورد کردوویه‌تى. به‌دیوێکى تردا، ده‌یه‌وێت کیانى ده‌ستورى و یاساییى ئێستاى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنیته‌وه‌ و پارێزراو بێت، چونکه‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ تێ گه‌شتووه‌ که‌ ئێستا له‌ هه‌رکاتێکى زیاتر دیکه‌ دیپلۆماسیى کورد له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یه‌یى و نێوده‌وڵەتى به‌هێزه و حساب بۆکراوه،‌ لا‌نى که‌م له‌ دیدى هاوپه‌یمانه‌کانییەوە، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا".

هه‌روه‌کو گوتى: "به‌ریتانیا ئه‌م به‌شه‌ى عێراق که‌ هه‌رێمى کوردستانه‌، پێى گرنگه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌شه‌ ئارامه‌ى که‌ دروستى کردووه‌ وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام نابێت بیرشمان بچێت به‌ریتانیا دۆستى هیچ که‌س نییه‌، ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێژى سیاسه‌تى ئه‌م ولاته‌ى کردووه‌ ئێستا و ڕابردودا ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى بووه‌".

ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆ ڕوونیشى کرده‌وه‌: "ئه‌وەی‌ ئێستا ڕوو ده‌دات، له ‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ ده‌رخه‌رى سیاسه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌، سیاسییه‌کى دیار و سه‌رکه‌وتووه‌، دیپلۆماسیى به‌ڕێزیان له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا زۆر هاوکێشه‌ى له‌ ناوچه‌که‌دا گۆڕى، بۆیه‌ ئه‌م گرنگیدانه‌ى ئێستاى به‌ریتانیاش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و دۆستایه‌تیى به‌ریتانیا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و وا ده‌کات کاریگه‌ریى له‌سه‌ر گۆڕینى سیاسه‌تى وڵاتانى دیکه‌ش به‌رانبه‌رمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه‌ به‌زیندووییهێشتنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م په‌ویوه‌ندییانه‌یه‌ بۆ داهاتوو که‌ بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ سیاسه‌تێکى ورد و حه‌کیمانه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت سه‌رکردایه‌تىی کورد له‌ خه‌میدا بێت."

 

ئەرسەلان ئەحمەد

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ى هه‌ینى مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

THURSDAY, 24 JUNE 2021 12:06:03

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت.

 
یاوەر بۆ KDP: پلە بەرزكردنەوە سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە دەگرێتەوە

THURSDAY, 24 JUNE 2021 12:06:23

هەولێر-KDP.info- پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست پێدەكاتەوە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، لە ئێستادا وردبینیكرن لە ناوەكان دەستی پێكردووە و لە دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاسایی و ئیدارییەكان، بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

 
راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە زانا خەلیل و د. رێبەر فەتاح دەكات

THURSDAY, 24 JUNE 2021 11:06:42

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە هەردوو میدیاكار (زانا خەلیل) و (د. رێبەر فەتاح) دەكات.

 
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 22:06:24

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاند: بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته‌ چه‌ندین هه‌ڵەوە،‌ كه‌ پشتیان به‌ زانیاریی نادروست به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه‌.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 19:06:32

ھەولێر-KDP. info-   ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن گادفرەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact