سلێمانی-KDP.info- مامۆستایه‌کى زانکۆ به گرنگییه‌وه له سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤانى بارزانى ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت، سه‌ردانى به‌رپرسێکى باڵاى وڵاتێکى وه‌ک به‌ریتانیا له‌م کاته‌دا گرنگه و ده‌رخه‌رى ئه‌و په‌یامه‌یه که سه‌ره‌ڕاى خراپیى دۆخى ناوچه‌که و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان، هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا نییه و به‌ریتانیا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداى بێت و، وه‌ک هه‌میشه وه‌ک پاڵپشتێکى مه‌عنه‌وى و سیاسى له‌گه‌ڵى ده‌مێنێته‌وه.
د. که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "مێژووى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان کوردستان و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1991 و به دیاریکراوى بڕیارى 688یان ده‌رکرد که ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌کى گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دروست بکات، له‌و کاته‌شه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌میشه به‌رده‌وام بووه، بوون و پاڵپشتیى وڵاتێکى زلهێز و خاوه‌ننفووزى سیاسیى وەک به‌ریتانیا و هاتنى یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانى که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یه، ده‌رخه‌رى دو په‌یامه‌یه کە ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى هه‌ر هه‌ڵەیه‌ک بکاتەوە که له ڕابردوو به‌رانبه‌ر به کورد کردوویه‌تى. به‌دیوێکى تردا، ده‌یه‌وێت کیانى ده‌ستورى و یاساییى ئێستاى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنیته‌وه و پارێزراو بێت، چونکه به‌ریتانیا له‌وه تێ گه‌شتووه که ئێستا له هه‌رکاتێکى زیاتر دیکه دیپلۆماسیى کورد له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یه‌یى و نێوده‌وڵەتى به‌هێزه و حساب بۆکراوه، لا‌نى که‌م له دیدى هاوپه‌یمانه‌کانییەوە، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا".
هه‌روه‌کو گوتى: "به‌ریتانیا ئه‌م به‌شه‌ى عێراق که هه‌رێمى کوردستانه، پێى گرنگه و ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌شه ئارامه‌ى که دروستى کردووه وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، به‌ڵام نابێت بیرشمان بچێت به‌ریتانیا دۆستى هیچ که‌س نییه، ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێژى سیاسه‌تى ئه‌م ولاته‌ى کردووه ئێستا و ڕابردودا ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى بووه".
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆ ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌وەی ئێستا ڕوو ده‌دات، له لایه‌کى دیکه‌وه ده‌رخه‌رى سیاسه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه، سیاسییه‌کى دیار و سه‌رکه‌وتووه، دیپلۆماسیى به‌ڕێزیان له ماوه‌ى ڕابردوودا زۆر هاوکێشه‌ى له ناوچه‌که‌دا گۆڕى، بۆیه ئه‌م گرنگیدانه‌ى ئێستاى به‌ریتانیاش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و دۆستایه‌تیى به‌ریتانیا بۆ ئێمه گرنگه و وا ده‌کات کاریگه‌ریى له‌سه‌ر گۆڕینى سیاسه‌تى وڵاتانى دیکه‌ش به‌رانبه‌رمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه به‌زیندووییهێشتنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م په‌ویوه‌ندییانه‌یه بۆ داهاتوو که بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستى به سیاسه‌تێکى ورد و حه‌کیمانه هه‌یه که ده‌بێت سه‌رکردایه‌تىی کورد له خه‌میدا بێت."
ئەرسەلان ئەحمەد