بەغدا-KDP.info- رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای گرته ئه‌ستۆ كه (32) كه‌س به هۆیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (100) كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، داعش رایگه‌یاندووه، چه‌كدارێكیان به ناوی "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له گۆڕه‌پانی "طیران" ته‌قاندووه‌ته‌وه و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه به ناوی "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه له هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
ته‌قینه‌وه‌كان له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆریان به دوای خۆیاندا هێنا.
له هه‌رێمی كوردستان له ئاستی باڵادا ته‌قینه‌وه‌كان ئیدانه كران و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی به رووی بریندارانی ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌دا كرده‌وه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و چه‌ند به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه.