Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا راگه‌یاند

بەغدا-KDP.info- رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ (32) كه‌س به‌ هۆیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ (100) كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، داعش رایگه‌یاندووه‌، چه‌كدارێكیان به‌ ناوی "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له‌ گۆڕه‌پانی "طیران" ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه‌ له‌ هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م.

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆریان به‌ دوای خۆیاندا هێنا.

له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی باڵادا ته‌قینه‌وه‌كان ئیدانه‌ كران و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ رووی بریندارانی ئه‌و كرده‌ تیرۆریستیانه‌دا كرده‌وه‌.

هاوكات شه‌وی رابردوو، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و  چه‌ند به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌.