Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 1 MAR 2021 04:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازیان كردووە پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختە دوابخرێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: بەھۆی کەمی کاتەوە ناتوانیین ئامادەکارییەکان تەواو بکەین، بۆیە پێشنیازمان کردووە کە پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بەھۆی کەمی کاتەوە ناتوانن ئامادەکارییەکان تەواوبکەن، بۆیە پێشنیازیان کردووە، پرۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکاندا کە واژووی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، جەلیل خەڵەف عەدنان-ی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کراوە، ھاتووە:

لە روانگەی پەرۆشییمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە و لەبەرچاوگرتنی کۆتایی ئەو ماوەیە کە بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانییە سیاسییەکان دیاریکراوە کە ئەوەیش وا دەخوازێت ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیی و قەوارە سیاسییەکان درێژبکرێتەوە، ھەروەھا دەرفەتی زیاتر لە بەردەم شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی برەخسێنرێت تا رۆڵی کارا و گرنگی لە چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران بگێڕن و بە ئامانجی تەواوکردنی ناوی دەنگدەران لە سیستەمی بایۆمەتری و تەواوکردنی رێوشوێنە ھونەرییەکان، پێشنیاز دەکەین، پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر بۆ چەندین جار کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ئامادەیە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.

لە ماوەکانی رابروودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی شەشی حوەزیرانی ئەمساڵی وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردبوو.




دوایین هەواڵەکان

"پێشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی چین و کوردستان بەڕێوە دەچێت"

SUNDAY, 28 FEBRUARY 2021 17:02:01

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو پیشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چین بەڕێوە بچێت و سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانیش دەڵێت، چین دەیەوێت ڕۆڵی ھەبێت لە کەرتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان.

 

سبەی پەرلەمانتارێکی پارتی سوێندی یاسایی دەخوات

SUNDAY, 28 FEBRUARY 2021 16:02:34

ھەولێر -KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ بێتەوە و وەرزێکی نوێی یاسادانان دەست پێ بکات و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەی لە پێنج خاڵ پێک ھاتووە، یەکێک لەوانە کاندیدێکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شوێنی ئومێد خۆشناو سوێندی یاسایی دەخوات.

 

حسێن قائیدی: یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعش یاسایەکی مرۆڤییە

SUNDAY, 28 FEBRUARY 2021 15:02:23

دهۆک-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لە پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، بریارە ڕۆژی دووشەممە دەنگ بە یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعش بدرێت.

 

لیوا حەمە ڕێگر: داعش دزەی کردووەتە نێو ھەندێ ناوچەی کەرکووک

SUNDAY, 28 FEBRUARY 2021 15:02:45

کەرکوو-KDP.info- چەکدارانی داعش دزەیان کردووەتە نێو ھەندێ گوندی نزیک ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک- ھەولێر و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە بۆ پەیداکردنی نان و پێداویستی بووە.

 

سێ حزبی كوردستانی: لە كەركووك ئاستی گەندەڵی و بەهەدەردان مەترسیدارە

SUNDAY, 28 FEBRUARY 2021 13:02:07

كەركووك-KDP.info- لە كەركووك دەسەڵاتێكی سەپێندراو لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017ـوە دەستی بەسەر شارەكەدا گرتووە و گەندەڵی گەیشتووەتە دۆخێكی مەترسیدار، بەرپرسانی حزبە كوردستانییەكانیش دەڵێن، لە كەركووك خزمەتگوزارییەكان سفر بوونەتەوە و شەقام و باڵاخانەكانی دەوڵەت بە تەواوەتی تێك چوون.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact