Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازیان كردووە پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختە دوابخرێت

بەغدا-KDP.info- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: بەھۆی کەمی کاتەوە ناتوانیین ئامادەکارییەکان تەواو بکەین، بۆیە پێشنیازمان کردووە کە پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بەھۆی کەمی کاتەوە ناتوانن ئامادەکارییەکان تەواوبکەن، بۆیە پێشنیازیان کردووە، پرۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکاندا کە واژووی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، جەلیل خەڵەف عەدنان-ی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کراوە، ھاتووە:

لە روانگەی پەرۆشییمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە و لەبەرچاوگرتنی کۆتایی ئەو ماوەیە کە بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانییە سیاسییەکان دیاریکراوە کە ئەوەیش وا دەخوازێت ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیی و قەوارە سیاسییەکان درێژبکرێتەوە، ھەروەھا دەرفەتی زیاتر لە بەردەم شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی برەخسێنرێت تا رۆڵی کارا و گرنگی لە چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران بگێڕن و بە ئامانجی تەواوکردنی ناوی دەنگدەران لە سیستەمی بایۆمەتری و تەواوکردنی رێوشوێنە ھونەرییەکان، پێشنیاز دەکەین، پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر بۆ چەندین جار کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ئامادەیە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.

لە ماوەکانی رابروودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی شەشی حوەزیرانی ئەمساڵی وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردبوو.