Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 NOV 2020 06:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ھەولێر: دوو ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل دروست دەکرێن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر گوتی، لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست بە دروستکردنی دوو ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل کراوە کە سوودی زۆری بۆ ھاتوچۆ لە سنووری ھەولێر دەبێت.

محەمەد مەھدی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا دەستمان بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کردووە کە کارەکانیان دەست پێ کراوە و ڕێگای ھەولێر کۆیە بە چوار قۆناغ تەواو دەکرێت کە ڕێگایەکی ستراتیژییە و پڕۆژەکانی دیکەش بریتین لە تونێلی ھەیبەت سوڵتان، ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران و تونێلی ھەریر."

محەمەد مەھدی گوتیشی: "ئەو ڕێگا و تونێلانە ستراتیژین و سوودی زۆریان بۆ ھەولێر دەبێت کە تەنھا ڕێگای ھەولێر بۆ کۆیە ٤٠٠ ملیار دیناری دەوێت و ھەردوو تونێلی ھەیبەت سوڵتان و ھەریر ھەریەکەیان ١٥٠ ملیار دیناری دەوێت و ڕێگاکەی حاجی ئۆمەرانیش گوژەمەیەکی زۆر پارەی دەوێت."

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی شارەوانی پاریس سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 25 NOVEMBER 2020 22:11:04

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی.

"سبەی وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکا گرێبەستێک ئیمزا دەکەن"

WEDNESDAY, 25 NOVEMBER 2020 19:11:43

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک ئیمزا بکەن و گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش دەڵێ، پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەولێر دەبێت.

 
بەیاننامەیەک لە لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان

WEDNESDAY, 25 NOVEMBER 2020 19:11:41

بەداخەوە لەم ساڵەدا وەکو ساڵەکانی دیکە، چەند کەیسێکی نوێی کوشتنی ئافرەتان چوونە ناو داتاکانمانەوە کە دووبارە دووپاتی کردەوە لامان کە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان/عیراق چەند گرنگە، پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە کارکردن لەسەر کەیسە جیاوازەکانی ئافرەتان و لە نێوانیشیاندا کەیسەکانی توندوتیژی بە هاوکاریی دادگاکان بتوانین ڕووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببینەوە.

 
ئەنجومەنی وەزیران دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

WEDNESDAY, 25 NOVEMBER 2020 17:11:18

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران کۆبووەوە.

 
لەبەر پەتای کۆرۆنا ھەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتیی لاوانی جیھان بۆ ساڵێک دوا خرا

WEDNESDAY, 25 NOVEMBER 2020 16:11:03

ھەولێر-KDP. info-  لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوانی ئەندام لە لاوانی جیھانیدا کە ئەمساڵ بە شێوازی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو، بڕیار درا بۆ ساڵێک ھەڵبژاردنی دەستەیەکی تازەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی جیھان دوا بخرێت.

 



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact