Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ھەولێر: دوو ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل دروست دەکرێن

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر گوتی، لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست بە دروستکردنی دوو ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل کراوە کە سوودی زۆری بۆ ھاتوچۆ لە سنووری ھەولێر دەبێت.

محەمەد مەھدی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا دەستمان بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کردووە کە کارەکانیان دەست پێ کراوە و ڕێگای ھەولێر کۆیە بە چوار قۆناغ تەواو دەکرێت کە ڕێگایەکی ستراتیژییە و پڕۆژەکانی دیکەش بریتین لە تونێلی ھەیبەت سوڵتان، ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران و تونێلی ھەریر."

محەمەد مەھدی گوتیشی: "ئەو ڕێگا و تونێلانە ستراتیژین و سوودی زۆریان بۆ ھەولێر دەبێت کە تەنھا ڕێگای ھەولێر بۆ کۆیە ٤٠٠ ملیار دیناری دەوێت و ھەردوو تونێلی ھەیبەت سوڵتان و ھەریر ھەریەکەیان ١٥٠ ملیار دیناری دەوێت و ڕێگاکەی حاجی ئۆمەرانیش گوژەمەیەکی زۆر پارەی دەوێت."

 

بڵند ئیبراھیم