Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 24 SEP 2020 05:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

د. محەمەد قادر: دەرمانەکەی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەردەست و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، دەرمانی ''Favipiravir'' کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشەکان دەبێت.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەرمانەکە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕاستە لە وڵاتی ڕووسیا بەرھەم ھاتووە، بەڵام لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بە چاودێریی پسپۆڕانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان دروست کراوە و خۆمانەیە.''

لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ٩٤٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیە ٣٣٧٨ نەخۆش چاک بوونەتەوە و ٣٢٦ کەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

د. شاخەوان محەمەد، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای ئاوامیدیکا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەرمانەکە خۆی ڕووسی نییە، بەڵام بە ڕووسی ناوبانگی دەرکردووە و دەرمانی ''Favipiravir'' لە ساڵی ٢٠١٤ لە وڵاتی ژاپۆن بۆ ئەنفلۆنزا دروست کراوە و دوای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕووسیاوە وەک پرۆتۆکۆل پەسەند کراوە، دواتر لەلایەن چینەوە بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا تاقی کراوەتە و سوودی ھەبووە.''

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "دەرمانەکەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دروست کراوە و لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکار دێت و پەسەند کراوە."

د. محەمەد قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چارەسەری کۆرۆنا، بەڵام نابێت نەخۆش بەبێ پرسی دکتۆر بەکاری بێنێت، بەڵکو لەلایەن پزیشکانەوە بۆ نەخۆش بەکار دێت و بە یەکسانی لەسەر ھەموو نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دابەش کراوە."

د. شاخەوان محەمەد ڕوونی کردەوە: "دوای چوار ڕۆژ بەکارھێنانی دەرمانەکە، نەخۆش ھەست بە باشتربوون دەکات و بەپێی داتاکان ڕێژەی چاکبوونەوە بە دەرمانی ''Favipiravir'' لە نێوان ٨٥% بۆ ٩٥%ـە، واتە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ نەخۆشەکان و ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراق بەسەر ناوەندەکانی تەندروستیدا بڵاو دەکرێتەوە."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

"ئەندەرپاسێک لە دەروازەی زاخۆ دروست دەکرێت"

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 15:09:14

ھەولێر -KDP.info- خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕێگای سەرەکیی زاخۆ نزیک دەروازەی شارەکە بەهۆی هەبوونی قەڵەباڵغییەوە ڕۆژانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت، لەبەر ئەوەش، ئیدارەی زاخۆ داوای چارەسەریی بۆ ڕێگاکە کردووە.

 

چین بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دۆلار لە ھەولێر وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 15:09:57

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر دەڵێت، وڵاتی چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیات بنێت، کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت، وەکو گەشتیاری و شوێنی وەرزشی و پۆلینگ و نیشتەجێبوون و پارک و چەند سێکتەرێکی دیکە، ئێستاش پڕۆپۆزەڵەکە قبووڵ کراوە و سەرقاڵی دیاریکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکە.

 

پەرلەمان: بۆ دابەشكردنی نەوت نووسراومان ئاڕاستەی حكوومەت كردووە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 13:09:24

هەولێر-KDP.info- لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپییەوە كۆبووەوە و ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێ، هەرێمی كوردستان پێویستی بە 258 ملیۆن لیترە بۆ دابەشكردن.

 
سبەی شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سێرکی لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 12:09:13

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

 
سەفار بۆ KDP: حكوومەت بەپەلەیە.. دەستكاریی پشكی هەرێمی ناكرێت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 12:09:14

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی لە ئەنجومەنی نوێنەران كشاندەوە، بۆ ئەوەی هەندێك گۆڕانكاری لە پشكی پارێزگاكاندا بكات. دەشڵێ، دەستكاریی پشكی هەرێمی كوردستان ناكرێت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact