Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JUL 2020 09:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

د.محەمەد قادر: پێداویستیی تەندروستی بە یەکسانی دابەش دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-‌ بەھۆی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی ھەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین و دابینکردنی ئامێر و پێداویستیی تەندروستی بۆ ھەموو ناوچەکان و، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، ''خەریکە دەگەینە قۆناغێک، لەوانەیە لە توانای تەندروستیی ئێمەدا نەبێت.''

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بە دوو ڕێگا پێداویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین دەکەین، ڕێگای یەکەم ئەو پارەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دابینی دەکات بە یەکسانی لەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و ئەوەی دیکە ھاوکاریی ڕێکخراوەکانە، ئەویش دابەشی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانایدا بێت، درێغیی ناکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ھەڵکشانی ڕێژەی توشبووان وای کردووە خەریکە دەگەینە قۆناغێک کە لەوانەیە توانای تەندروستیی ئێمە ھەر ئەوەندە بێت، چونکە ھەتا وڵاتانی پێشکەوتووش توانای تەندروستییان سنوردارە."

دەربارەی نەمانی ئامێر و ئەو کیتانەی بۆ پشکنینی کۆرۆنا بەکار دێن، د. محەمەد قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو کیتەی بۆ پشکنینی کۆرۆنا بەکار دێت لە لایەن حکوومەتی ھەرێم و ڕێکخراوەکانەوە دابین دەکرێت، بەڵام ژمارەی پشکنین ئەوەندە زیادی کردووە ڕۆژانە لە ھەر کاتێکدا دەکرێ بەشمان نەکەن و نەمێنن، ھەتا ئامێرەکانیش، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە زۆرترین خەڵک تووشی کۆرۆنا دەبێت و زۆرترین پشکنین ئەنجام دەدەرێن، تەنیا چارەسەر خۆپارێزییە بۆ ئەوەی دەزگا تەندروستییەکانیش بتوانن ئەو توانایەی ھەیانە بەکاری بێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

"ئەنجومەنی شارەوانییەکان پێک دێن"

TUESDAY, 14 JULY 2020 17:07:43

هەولێر -KDP.info-‌  وەزارەتی شارەوانیی ئەنجومەنی شارەوانییەکان سەرلەنوێ پێک دێنێتەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ، بڕیاری پێکھێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکراوە.

 
عێراق ٦٢ ساڵی خۆیناوی.. ١٤ی تەممووز شۆڕش یان کۆدەتا؟

TUESDAY, 14 JULY 2020 17:07:31

عێراق - KDP.info - ڕەگ و ڕیشەی مێژووی عێراق پڕە لە کۆدەتا و شۆڕش و هاتنی دەسەڵاتدارە یەک لەدوای یەکەکان و سیستمێکی دەسەڵاتی سیاسی بۆ عێراقییەکان نەبووەتە مایەی خۆشی و شانازی بەو سیستمە بکەن.

 

حكوومەتی ھەرێم ٥٠٠ ملیۆن دینار قەرزی لە بازرگانان وەرگرتووەتەوە

TUESDAY, 14 JULY 2020 15:07:29

ھەولێر-KDP.info- سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجومەنی وەزیران گوتی، دوای بڕیاری حكوومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرز لە بازرگانان، تا ئێستا ٥٠٠ ملیۆن دینار لە بازرگانان وەرگیراوەتەوە و بەردەوامیش دەبن تا ھەمووی وەردەگرنەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێم: ئەو خاوەن مڵکانەی لە کاتی کەرەنتینەدا باجیان لە کرێچی وەرگرتووە لە وەرگرتنی باج لێیان خۆش نابین

TUESDAY, 14 JULY 2020 15:07:09

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو دوو مانگەی کەرەنتینە ھەبوو لەو دوو مانگە باج لە خاوەنمڵکەکان وەرنەگرێت بە مەرجێک ئەوانیش کرێیان لە کرێچییەکان وەرنەگرتبێت.

 

کونسوڵ: ئەم پڕۆژەیە خاڵی وەرچەرخانە لە پەیوەندیی نێوان كۆریای باشوور و هەرێمی كوردستان

TUESDAY, 14 JULY 2020 13:07:41

هەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور رایدەگەیەنێت، پرۆژەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پەرەیان پێدەدرێت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact