Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 21:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت ھاوکاریی کارگەکان دەکات "
| KDP.info


دهۆک-KDP.info-   ڕەوشی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی نەبووە لەسەر کارگەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لەو کارگانەش کە تایبەتن بە بەرھەمھێنانی ماددەی پاککەرەوە، بەرھەمیان زیادی کردووە. سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی دھۆکیش دەڵێ، حکوومەت ھاوکارە لەگەڵ کارگەکان.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە چوارھەزار کارگە ھەن. کە جگە لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆ، بەرھەمەکانیان ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەکرێت. بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆربەی کارگەکان بەردەوامن لە کارکردن.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کارگەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن لە کارکردن و بە ھیچ شێوەیەک لە بەرھەمھێنان کەمیان نەکردووە، چونکە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ بەردەوامیی کارکردن لە کارگەکان و ئێستا ھەموو کارگەکانی کەرتی پیشەسازی ڕۆژانە بەرھەمیان ھەیە."

بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەک کارگەی کەرتی پیشەسازی، بەرھەمەکانیان زۆر زیادی کردووە، لەوانەش کارگەکانی بەرھەمھێنانی ماددەکانی پاککەرەوە، چونکە لە بازاڕ خواستی زۆری لەسەرە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەرکار دێن."

ئەیاد حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەشێک لە کارگەکانی ھەرێمی کوردستان پێشتر بەرھەمەکانیان ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرد، بەڵام بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆی ئەو ناوچانە، ئێستا بەرھەمەکانیان ڕەوانە ناکرێت و کاتژمێری کارکردنیان کەم کردووەتەوە، واتە تەنیا بەشی بازاڕەکانی ھەرێم بەرھەمیان ھەیە و دوای ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە عێراق دەگەڕێنەوە ڕەوشی ئاساییی خۆیان."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:02

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل رۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:25

 ھەولێر-KDP.info-  دەقی راگەیاندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact