Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 00:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەولێر ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر، کە تایبەتە بە چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرای کرد، ڕەوشی تەندروستیی نەخۆشانی کۆرۆنا جێگیرە و بڕیارە دوو نەخۆشی دیکە بەھۆی باشبوونی ڕەوشی تەندروستیانەوە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە و دەشڵێ، ئەگەر حکوومەتی ھەرێم زوو ھەنگاوی بەرەنگاربوونەوەی نەنابا کارەسات ڕووی دەدا.

د. شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ کۆرۆنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ٢٨ تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیماراتیی ھەولێرن و ڕەوشی تەندروستیی زۆربەیان جێگیرە و جێگەی مەترسی نییە، لەوانەش دوو نەخۆش بەرەو چاکبوونەوەن و بڕیارە دوای پشکنینی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێن، سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکانمان نەگەیشتوونەتە ئاستی ئەوەی دەزگای ھەناسەی دەستکرد بەکار بێنین."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی دەشڵێت: "ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر زۆربەیان تەمەنیان لەژێر پەنجا ساڵیە و بەشێک لەوانە بە ئاسایی دەژین لە نەخۆشخانە و ئەگەر بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە لەوانەیە ھەست نەکرێت نەخۆشن، بەڵام بەھۆی ئەوەی پشکنینان پۆزەتیڤە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە."

د. شاخەوان خەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ھەنگاوی مەزنی ناوە و ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوکاریی دەزگا پەیوەندارەکان بکەن و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، ئەوە بێگومان بە کەمترین زیان لێی دەردەچین، بەتایبەتی قەدەغەی ھاتوچۆ و دەرکردنی ھەندێ بڕیار کاریگەریی ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی زیانەکانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر حکوومەت زوو بەخۆی نەکەوتبایە ئەوە کارەسات ڕووی دەدا، لەبەر ئەوەش پێویستە بە ھەموومان سوپاسی حکوومەت بکەین بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیانمان."

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact