Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 MAY 2024 09:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزباییی ئاراستە کردن، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز / باپیر كامەلا، سكرتێری گشتیی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی لە پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان

بە بۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە ھاوپەیمان و تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەكی گەرمی نەسرەوتن لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ڕۆڵی پارتەكەتان لە كاروانی خەباتی مەدەنی شانبەشانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان ڕوون و گرنگە بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان، بۆ لەمەودواش زیاتر پێویستیمان بە هەماهەنگی و یەكدەنگی هەیە لەپێناو پتەوتركردنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی.
ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین و ڕێز لە خەبات و بەخششی ٢٥ ساڵەتان دەگرین، ئومێدەوارین و ئەرکی ھەموو لایەکیشمانە بە ھاوخەباتی هەوڵی چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكان بدەین و ئایندەیەكی ڕۆشنتر و گەشتر بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەستبەر بكەین.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی٢ـی٢٠٢٠

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی 31 ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت

SUNDAY, 12 MAY 2024 09:05:32

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ ئێكشەممە 12/5/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ، 31 ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت، پشتەڤانییا حکوومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ بنگەهێ لالش و مافێن خوشک و برایێن ئێزیدی دووپات دکەتەڤە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌

SATURDAY, 11 MAY 2024 22:05:25

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2024/5/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ کۆبووەوە.

 
جەماوەری کەرکووک و گەرمیان سۆز و وەفاداری بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات دەکەنەوە

SATURDAY, 11 MAY 2024 22:05:26

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری پارتی لە سنووری کەرکووک و گەرمیان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کردوو لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران، پێشوازیلێکران.

 
لەیلا قاسم ڕوحێک لە پۆڵا

SATURDAY, 11 MAY 2024 21:05:24

ئەسرین عاسی شوانی

 
"گومان لە داواکاری بەغدا بۆ جێھێشتنی یۆنامی لە عێراق دەکرێت"

SATURDAY, 11 MAY 2024 18:05:54

ھەولێر-KDP.info-  هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوه‌ی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆتایی پێ بهێنرێت، ھەریەک لە به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی و، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگریی له‌ په‌رله‌مانی عێراق گومان له‌و بابه‌ته‌ده‌كه‌ن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact