Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 JAN 2020 17:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"دامەزراندنی کارگە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info -ژمارەی ئەو کارگانەی داوای مۆڵەتیان کردووە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و  پیشەسازی پێی وایە، زیادبوونی ژمارەی کارگەکان پەیوەندیی بە گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە.

فەتحی محەمەد عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای نەمانی قەیرانی دارایی، کەرتی پیشەسازی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨  بە ڕێژەی ١٠% مۆڵەتی دامەزراندنی کارگە زیادی کردووە و، ڕۆژانە بازرگانان بۆ کردنەوەی کارگە سەردانی وەزارەت دەکەن."

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: "ھەموو ئەو کارگانەی مۆڵەتیان پێ دەدرێت لە لایەن شارەوانییەوە زەوییان بۆ دابین دەکرێت و لە کاتی دەستبەکارنەبوونیاندا زەوییەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ ڕەوشەکە لە ساڵی ڕابردوو باشتر بێت."

lلەبارەی دروستکردنی کارگەی گەورە و بڕاندی جیھانییەوە، فەتحی محەمەد عەلی جەختی کردەوە: "بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی وەبەرھێنان مۆڵەت بە دامەزراندنی کارگە گەورەکان دەدرێت، چونکە کارگەی گەورە پێویستی بە سەرمایەکی زۆر و ڕێکاری پێویست ھەیە."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی سەرەخۆشیی لە هەردوو خانەوادەی زکری حەبیب تەمەر و كوێخا بەهجەت گوڵمكەوەیی دەکات

MONDAY, 27 JANUARY 2020 16:01:25

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (زكری حەبیب تەمەر نێروەیی)

 

نوێنەری جووەکان: کوردستان نموونەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە بۆ پێکەوەژیان

MONDAY, 27 JANUARY 2020 15:01:59

هەولێر-KDP.info - نوێنەری جووەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ڕاستە ژمارەی جووەکان لە کوردستان کەمە، بەڵام هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە هەموو پێکهاتە ئاینییەکان دەدات.

 
خانزاد مام وسوو: سەرۆک بارزانی لەگەڵ ھەبوونی دەزگای چاودێرییە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان

MONDAY, 27 JANUARY 2020 15:01:40

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پارتی و پێکھاتەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریش دەڵێ، سەرۆک بارزانی فەرمووی لەگەڵ ھەبوونی دەزگای چاودێرین بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.

 
"ڕۆژی ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ڕەوانەی ئێران دەکرێن"

MONDAY, 27 JANUARY 2020 15:01:58

ھەڵەبجە-KDP.info- بڕیارە لە ڕۆژی ھەینیی داھاتوودا ژمارەیەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن بۆ چارەسەرکردن و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەش ئاشکرای کرد، حکوومەت ھەموو خەرجیی چارەسەرکردنی بۆ دابین کردوون.

 
د. عەبدوڵڵا خورشید: کوردستان خاوەنی ٨ ھەزار ناوچەی شوێنەوارییە..پێویستە دەستەیەکی گشتیی بۆ شوێنەوار هەبێ

MONDAY, 27 JANUARY 2020 15:01:30

ھەولێر -KDP.info- وڵاتان گرنگییەکی زۆر بە شوێنەوارە کۆن و مێژووییەکانی کوردستان دەدەن و بەردەوام تیمی وڵاتان گەڕان و پشکنین دەکەن، پسپۆرێکی ئەو بوارە کە لە بواری نێوخۆیی و دەولیدا کار دەکات دەڵێ، ٥٠ تیمی بیانی سەردانی کوردستانیان کردووە و ھۆکارەکەش بۆ ئارامیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە و، دەشڵێت، کوردستان خاوەنی ٨ ھەزار ناوچەی شوێنەوارییە.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP