Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 11:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

41 مین ساڵەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە ڤیەننا
| KDP.info


دڵشاد مستەفا

دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬1975 ‮‬رژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬لە درێژەپێدانی‮ ‬خەباتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەترسا،بەتایبەتیش دوای‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬دەنگوباسی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كاتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆیە لە هەموو لایەكەوە كەوتە پەلاماردانی‮ ‬كورد،‮ ‬لە ئەوروپا لە‮ 8/1/9791 ‮‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك‮ ‬بارزانی‮ ‬دا‮. ‬دوای‮ ‬نسكۆ،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەپێناو مافە نەتەوەییەكاندا،‮ ‬درێژەی‮ ‬بە خەبات داو،‮ ‬دەستی‮ ‬بە جموجۆڵ كردەوەو جارێكی‮ ‬دی‮ ‬خۆی‮ ‬رێكخستەوە،‮ ‬وێڕای‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان و پێكهێنانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كاتی،‮ ‬پارتی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬كوردستانیش،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوروپا دەستی‮ ‬بە چالاكی‮ ‬كرد‮.‬ ڤیەننا ناوەندێك بۆ كۆبوونەوەی‮ ‬تێكۆشەرانی‮ ‬پارتی پاش نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬ژمارەیەك لە تێكۆشەرانی‮ ‬پارتی،‮ ‬كە بریتی‮ ‬بوون لە پێشمەرگەو كادیرو كۆمەڵێك قوتابی‮ ‬زانكۆو ژمارەیەك ئەندامانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬لە نەمسا نیشتەجێ بوون،‮ ‬بیریان لەوە كردەوە كە درێژە بە خەبات بدەن،‮ ‬ئەمەش بیرۆكەیەكی‮ ‬گرنگ بوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬تاراوگەو ناوخۆی‮ ‬كوردستان بەیەكەوە گرێ بدەنەوە،‮ ‬بەمەش ئەوكات ڤیەننای‮ ‬پایتەختی‮ ‬نەمسا،‮ ‬بووە ناوەندێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارەگای‮ ‬لقی‮ ‬6 ی‮ ‬ئەوروپاش هەر لە نەمسا بوو‮.‬ چاوی‮ ‬رژێم لەسەر‮ ‬ سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬5791‮ ‬زۆر بەخێرایی‮ ‬دەڕۆیشتن،‮ ‬رژێم بە قەولی‮ ‬خۆی،‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە شۆڕشی‮ ‬كوردستان هێنابوو و لە نەشئەی‮ ‬ئەو خەیاڵانەدا،‮ ‬كە زۆری‮ ‬نەبرد،‮ ‬تێكۆشەران تێهەڵچوونەوەو،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان درێژەی‮ ‬بە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول داو،‮ ‬بڕیاری‮ ‬نەپسانەوەی‮ ‬كاروانی‮ ‬تێكۆشان و شۆڕش درایەوە،‮ ‬ئەو دەسپێكردنەوەیە،‮ ‬زۆر بەخێرایی‮ ‬تەشەنەی‮ ‬سەند،‮ ‬هەروەك ئەوە وابوو،‮ ‬ئاگر دەپوش وپەڵاش بەردرابێ و وەستانی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بێگومان ئەو جۆرە هەواڵە بۆ رژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬هەواڵی‮ ‬ناخۆش بوون،‮ ‬بۆیە لە هەموو لایەكەوە بەرنامەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬شۆڕش و كوردستانی‮ ‬دەست پێكرد،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬جەزائیری‮ ‬لە‮ ‬6‮/‬3‮/‬5791‮ ‬لەگەڵ‮ ‬شای‮ ‬ئێران ئیمزاكردبوو،‮ ‬لە ئێرانیشەوە بەدوای‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬بوو لەسەر شۆڕش و ئەقڵ و داینەمۆی‮ ‬هەڵسانەوە،‮ ‬بۆیە هەر لەسەرەتای‮ ‬هەڵگیرسانەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬درێژەپێدەری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬رژێم كاری‮ ‬لەسەر شۆڕشگێڕان دەكرد و جموجۆڵی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬خستبووە ژێر چاودێرییەكی‮ ‬توندەوە،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬كە لە جمۆجۆڵەكانیدا بۆ تاودانەوەی‮ ‬شۆڕش و بەرخودانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و گرێدانەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬پێشمەرگە لە كوردستان و تێكۆشەرانی‮ ‬ئەوروپادا،‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و دیاری‮ ‬هەبوو،‮ ‬رژێم زیاتر چاوی‮ ‬خستەسەرو،‮ ‬دوای‮ ‬چوونیشی‮ ‬بۆ ئەوروپا،‮ ‬بەتایبەتیش نەمسا،‮ ‬كە بەغدا ئاگاداری‮ ‬ئەوەبوو،‮ ‬ڤیەننا ناوەندێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬تێكۆشەرانی‮ ‬پارتییە،‮ ‬بۆیە بەغدا بە چڕی‮ ‬چاوی‮ ‬خستە سەر ڤیەننا‮.‬ سەرۆك بارزانی‮ ‬لە نەمسا‮..‬ پیلانی‮ ‬بەغدا سەری‮ ‬نەگرت سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ڤیەننا،‮ ‬بۆ رژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬گرنگ بوو،‮ ‬بەتەمابوو لە ئەوروپا گورزی‮ ‬گەورەی‮ ‬خۆی‮ ‬بوەشێنێ و كۆتایی‮ ‬بە بەرنامەی‮ ‬گرێدانەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬پێشمەرگە لە كوردستان و خەباتی‮ ‬تێكۆشەرانی‮ ‬ئەوروپا بێنێ و بەرنامەی‮ ‬شۆڕش هەڵوەشێنێ و ئەو رووداوە بۆ دابەزاندنی‮ ‬ورەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەكاربێنێت،‮ ‬بەڵام خوای‮ ‬گەورە پشتیوان بوو و مەرامی‮ ‬گڵاوی‮ ‬بەغدا نەهاتەدی‮.‬ بۆ باسكردنی‮ ‬رووداوی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە‮ ‬8‮/‬1‮/9791‮ ‬لە ڤیەننا،‮ ‬باشترین سەرچاوە،‮ ‬شایەتحاڵەكانن،‮ ‬كە بریتین لەو هەڤاڵانەی‮ ‬یاوەری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوون،‮ ‬بۆیە پەنا بۆ زانیارییەكانی‮ ‬د‮. ‬پیرۆت ئەحمەد دەبەم،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەوانەی‮ ‬لەناو ئەو رووداوەدا بووەو چەند ساڵێك لەمەوبەر سەردانی‮ ‬رۆژنامەی‮ »‬خەبات‮«‬ی‮ ‬كردو لەبارەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێیڕاگەیاندین‮: ‬لە كۆتاییەكانی‮ ‬مانگی‮ ‬12 ی‮ ‬8791‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گەیشتە ڤیەننا،‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬هاتنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵەوە لە ڤیەننا ماینەوە،‮ ‬ئیدی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدا بوو كە چۆن بتوانن جەنابی‮ ‬كاك مسعود تیرۆر بكەن‮” ‬لەبارەی‮ ‬ئەو هەوڵە تیرۆریستییەوە كە لە‮ ‬8‮/‬1‮/‬9791 درا،‮ ‬گوتی‮:” ‬كەسێك هەبوو داوای‮ ‬بینینی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كردبوو،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەڤاڵان لەگەڵ ئەوەدا نەبوون جەنابی‮ ‬سەرۆك ئەو كەسە ببینێ،‮ ‬بەڵام جەنابی‮ ‬سەرۆك پێداگیری‮ ‬لەسەر بینینی‮ ‬كەسەكە كرد،‮ ‬كاك مسعود لەگەڵ خوالێخۆشبوو فارس باوە لە ژوورێك دانیشتن و من و ئازاد بەرواری‮ ‬و محەمەد رەزاو عەبدولخالق مەنتك لە چاوەڕوانی‮ ‬بووین،‮ ‬كاتژمێر‮ ‬11 ی‮ ‬شەوی‮ ‬تێپەڕاند،‮ ‬فارس باوە بە جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گوت‮: ‬نەچیتە خوارەوە تا هەڤاڵان سەیرێكی‮ ‬ناوچەكە دەكەن،‮ ‬ئەوكات تۆش وەرە خوارەوە،‮ ‬ئەوەبوو ئێمە چووینە خوارەوە،‮ ‬من و كاك ئازاد بەرواری‮ ‬بەیەكەوە بووین،‮ ‬كەسێك بە دەستەچەپ لە نێو كابینەیەكی‮ ‬تەلەفۆن كردن بوو،‮ ‬بەرەو لای‮ ‬ئەو چووین،‮ ‬كاك حەمە رەزاو عەبدولخاقیش لەبەر دەرگاكە مانەوە،‮ ‬كاتێك رۆیشتین،‮ ‬كەسێكی‮ ‬دیكە لەوبەری‮ ‬شەقامەكە بەرووی‮ ‬ئێمە هات،‮ ‬كاك ئازاد بەرواری‮ ‬لەپێش منەوە بوو،‮ ‬كابرا دەمانچەی‮ ‬دەرهێنا،‮ ‬خۆشبەختانە گوللەی‮ ‬یەكەم نەتەقی،‮ ‬ئەوان وایانزانی‮ ‬كاك ئازاد،‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مسعود بارزانی‮ ‬یە،‮ ‬كاتێك تەقەی‮ ‬كرد،‮ ‬ئێمە گەڕاینەوە بۆ لای‮ ‬ئەو شوێنەی‮ ‬كە لێوەی‮ ‬هاتین،‮ ‬كاك ئازاد گوتی‮ ‬پێكرام منیش گوتم برینداربوومە،‮ ‬لەوكاتەشدا گڵۆپی‮ ‬شوێنەكە كوژایەوەو بەهۆیەوە ئێمەش كەوتینە خوارەوە،‮ ‬بۆیە زیاتر لە‮ ‬01‮ ‬گوللە بەر دیوارەكە كەوت،‮ ‬ئەوەبوو جەنابی‮ ‬سەرۆك گوتی‮ ‬وامزانیوە گیانتان لەدەست داوە،‮ ‬چونكە چوار كەس تەقەیان لێكردبووین،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬تیماركردنی‮ ‬ئازاد بەرواری‮ ‬بووین،‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مسعود بارزانی‮ ‬گوتی‮ ‬پیرۆت تۆش برینداری،‮ ‬ئەوەبوو پۆلیس گەیشتە شوێنی‮ ‬رووداوەكەو ئێمەیان رەوانەی‮ ‬نەخۆشخانە كرد‮” ‬پاش ئەوەی‮ ‬تەقەكراوەو چەتەكان لەوێ نامێنن و دواتر پۆلیس دەگاتە شوێنی‮ ‬رووداوەكە،‮ ‬لەوبارەیەوە د‮. ‬پیرۆت گوتی‮:” ‬پاش ئەوەی‮ ‬پۆلیس گەیشتە شوێنەكە،‮ ‬ئێمەش هێزەكانی‮ ‬پۆلیسمان لە رووداوەكە ئاگاداركردەوە كە ئەمە جەنابی‮ ‬كاك مسعود بارزانی‮ ‬یە،‮ ‬كاتێك ئەمەیان زانی،‮ ‬لە شوێنی‮ ‬خۆیان كشانەوەو رێزو تەقدیرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانییان گرت،‮ ‬دواتر هەڤاڵەكانی‮ ‬دیكەش گەیشتنە لامان‮”.‬ هەنگاوی‮ ‬دوای‮ ‬پیلانەكە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پیلانەكە جێبەجێكرا،‮ ‬بەشدرابووانی‮ ‬ئەو پیلانە شوێنەكە بەجێ دەهێڵن بەو حیسابەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬خۆیان پێكاوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬زیاتر لەبارەی‮ ‬ئەو پیلانە بزانین كە دوای‮ ‬تەقەكردنەكە بەكوێ گەیشت،‮ ‬پەیوەندیمان بە دڵشاد میران كرد كە لە نزیكەوە ئاگای‮ ‬لە رووداوەكە بووە و گووتی‮:”‬پاش هەوڵەكە بۆ بەیانی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬نەمسا بە حیمایە ئیمەیان گەیاندە فڕۆكەخانە و بۆ قوبرس چووین‮”‬،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ بۆچی‮ ‬لە نەمساوە چوونە قوبرس دڵشاد میران گووتی‮:”‬چونكە من لەوێ شوێنم هەبوو و حكوومەتی‮ ‬قوبرسی‮ ‬یۆنانی‮ ‬دۆستمان بوو‮”.‬ لەبارەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەو سەفەرەدا لە نەمساوە بۆ قوبرس پێكەوە بوون گووتی‮:”‬جەنابی‮ ‬سەرۆك و من و كاك عارف تەیفور بەیەكەوە سەفەرمان كرد‮”.‬ قوبرس وێستگەی‮ ‬دوای‮ ‬پیلانەكەیە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ڤیەننای‮ ‬پایتەختی‮ ‬نەمسا،‮ ‬برەودان بوو بە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬دەرەوە و گرێدانەوەی‮ ‬بە خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی،‮ ‬بۆیە لەو وێستگەیەشدا زۆر نامێننەوە لەبارەی‮ ‬بەجێهێشتنی‮ ‬قوبرس دڵشاد میران گووتی‮: ‬چەند هەفتەیەك لە قوبرس ماینەوە تا مانگی‮ ‬شوبات،كاتێ رژێمی‮ ‬شای‮ ‬ئێران رووخا،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەگەڵ عارف تەیفور چوون بۆ تاران و منیش بۆ لوبنان‮”. ‬ هەولێر ناوەندێك بۆ پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆر كاروانی‮ ‬خەباتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەگەر تەنیا لە رووداوی‮ ‬ڤیەنناوە بۆ ئێستا هەولێر بەرچاوبخەین،‮ ‬هەڵكشانێكی‮ ‬مەزن لە بەرزبوونەوەی‮ ‬كێرڤی‮ ‬خەبات و پەیوەندیی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ وڵاتان،‮ ‬ئێستا سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەولێر پێشوازی‮ ‬لە سەرۆك و وەزیرو بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬جیهان دەكات‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬داعش وەك فۆرمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كوردو كوردستان و رێگرتن لە بەرەوپێشەوەچوون،‮ ‬هێرشی‮ ‬كردە سەر كوردستان،‮ ‬ئەوە گەڵاڵە دەبێتەوە،‮ ‬كە دوژمنان لە بەرگی‮ ‬جیاجیاو بە پێی‮ ‬قۆناغ‮ ‬لە دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كوردستان بەردەوامن،‮ ‬ئەگەر لە‮ ‬9791 ‮ ‬دوژمن سەرۆك بارزانی‮ ‬كردبێتە ئامانج و زیان گەیاندن بە جوڵانەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتیش لە ڤیەننا كە ئەوكات ناوەندێكی‮ ‬دیاری‮ ‬تێكۆشەرانی‮ ‬پارتی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەوا داعش درێژەی‮ ‬بەو دژایەتیكردنە و چەند شوێنێكی‮ ‬داگیركردو بەتەمابوو هەولێریش بریندار بكات،‮ ‬بەڵام ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگەو بەرهەمی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خەڵك وحیكمەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬كورد لەگەڵ وڵاتان و پەیداكردنی‮ ‬دۆست،‮ ‬ئەو خەونە نەگریسەی‮ ‬دوژمن نەهاتەدی،‮ ‬پێشمەرگە لە نێو‮ 06‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬دژی‮ ‬داعش تاكە هێزی‮ ‬سەر زەویی‮ ‬بوو،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬بەرەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشی‮ ‬كرد،‮ ‬كەواتە دوژمن هەمیشە هەموو هۆیەكی‮ ‬بۆ دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كورد بەكارهێناوە،‮ ‬بۆنموونە،‮ ‬وێڕای‮ ‬شەڕ‮ ‬سەپاندن بەسەر كوردو خاپوركردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چەندین جار هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬رەمزو سەركردەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داوەو هەموو ئەو هەوڵانەش لە پەنای‮ ‬ئاشتییەوە بووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە دەیەی‮ ‬حەفتای‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬وەك هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بەغدا ساڵی‮ ‬0791 ‬كە بۆ بەدواداچوونی‮ ‬ئیشوكاری‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬نێوان شۆڕشی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬بەغدا چووبووە بەغدا،‮ ‬هەروەها هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە حاجی‮ ‬ئۆمەران لە‮ ‬92/‬9‮/‬1791‮ ‬لە رێگەی‮ ‬چەند پیاوێكی‮ ‬ئایینی‮ ‬عەرەبەوە‮.‬ لە بەغدا ئەوانەی‮ ‬نایانەوێ عێراق عێراقێكی‮ ‬نوێ بێت،‮ ‬پشتیان لە دەستوور كرد كە تاكە رایەڵی‮ ‬پێكەوە گرێدان و پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتەكانە،‮ ‬بۆیە بە ئاشكرا و بە پشتیوانی‮ ‬هێزە ئیقلیمییەكان دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەستایەوە،‮ ‬تەنانەت رۆڵی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانیان لەبەرچاونەگرت،‮ ‬لەكاتێكدا ئەگەر هاوكاریی‮ ‬پێشمەرگە نەبووایە،‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬نەیاندەتوانی‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬موسڵ لە دەستی‮ ‬داعش رزگاربكەن،‮ ‬دواتر بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆی‮ ‬كە ریفراندۆم بوو لە‮ ‬52 ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬7102 پەیڕەو كرد،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەغدا لە‮ ‬4102 بوودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی‮ ‬بوو،‮ ‬ئابڵوقەی‮ ‬خستە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و دواترپەلاماری‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا‮.‬ لە‮ ‬61ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ 7102 بە رێككەوتنی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬گرووپێك خیانەتێكی‮ ‬گەورە كرا و سوپا و حەشد كەركووكیان داگیركرد،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سەر بە لایەنێك لە بەرەی‮ ‬شەڕ‮ ‬كشێندرایەوە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەتەنیا لە مەیدان مایەوە،‮ ‬جارێكیدی‮ ‬بەغدا بە هاوكاریی‮ ‬لایەنێك هەوڵی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا،‮ ‬غروری‮ ‬بەغدا بەو راددەیە گەیشت باس لە دادگاییكردنی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەو هێز و گرووپەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كەواسوری‮ ‬بەرلەشكری‮ ‬بینی،‮ ‬بەم بڕیارەی‮ ‬بەغدا كەیفیان دەهات،‮ ‬بەڵام خەونی‮ ‬بەغدا و ئەوانی‮ ‬دی‮ ‬نەهاتەدی،‮ ‬چونكە نەیانتوانی‮ ‬هەولێر و دهۆك داگیر بكەن،‮ ‬پێشمەرگە بەسەرپەرشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لێنەگەڕا داگیركەر لە پردێ بێتە پێشەوە،‮ ‬دواتریش‮ ‬بەرگرییەكی‮ ‬بێ وێنە لە سحێلا و مەحموودیە و تلسقۆف و مەخمور كرا‮.‬ ساڵی‮ ‬9791بەغدا ویستی‮ ‬رێگە لە هەوڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بگرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەتوانێ خەباتی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە و ناوخۆی‮ ‬كوردستان بەیەكەوە گرێ بداتەوە و شۆڕش دامركێننەوە،‮ ‬بەڵام ئەو پیلانەی‮ ‬بەغدا شكستی‮ ‬هێنا و شۆڕش بە خێرایی‮ ‬گەشەی‮ ‬كرد،‮ ‬لە‮ 7102ش بەغدا دژی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان وەستایەوە،‮ ‬كە رای‮ ‬خۆیان لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬كوردستان دەربڕی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆیە كە خیانەت كرا و پیلانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و بێ دەنگی‮ ‬جیهان زەمینەیان بۆ جیهان خۆشكرد،‮ ‬جارێكی‮ ‬دی‮ ‬بەغدا دەیویست سەرۆك بارزانی‮ ‬كە سەرپەرشتیی‮ ‬ریفڕاندۆمی‮ ‬كردووە و وەك سەربەخۆخوازێك دادگایی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬بەغدا و كلكەكانی‮ ‬خەون بوو نەهاتەدی،‮ ‬لە‮ 8102 سەرۆك بارزانی‮ ‬بە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزەوە چووە بەغدا و فەرشی‮ ‬سوری‮ ‬بۆ راخرا،‮ ‬كەواتە پیلان و توند و تیژی‮ ‬و داگیركاری‮ ‬دادی‮ ‬دوژمنان نادات،‮ ‬بەهەڵەدا چووبوون،‮ ‬وایان زانی‮ ‬خەڵك لە هەڵبژاردن سەربەخۆخوازان سزا دەدات،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬روویدا و چاوەڕوان بوو،‮ ‬خەڵك ئەوانەی‮ ‬سزادا كە دژی‮ ‬ریفڕاندۆم بوون،‮ ‬لە عێراق هەموو ئەو لایەنانەی‮ ‬دژی‮ ‬كورد بوون،‮ ‬كورسیەكانیان كەم بووەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬لە كوردستان كورسییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان زیادی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەو حزبە سەربەخۆییخوازە لە هەڵبژاردنی‮ 21 ئایاری‮ ‬8102 نەك لە سەر ئاستی‮ ‬عێراق بووە‮ ‬یەكەم حزب،‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ 03ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬8102شدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ 54 كورسی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەدەست هێنا‮.‬




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact