Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەرکووکی: به‌ دەنگی بەرز دەڵێین پارتی و کەرکووك ھەرگیز لە یەكتر جودا نابنەوە
| KDP.info


كه‌ركووك-KDP.info- ماوەیەکە ھەندێ لە راگەیاندنەکانی كەسان و گرووپە شۆڤێنییەكانی بە ناو عه‌رەب و بە ناو توركمان، دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن و دەنووسن و بەیاننامە دەر دەکەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک_ گەرمیانی پارتیش دەڵێ، کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن پەیوەندی نێوان پارتی و پێکهاتەکانی دیکەی نێو کەرکووک تێکبدەن.

دکتۆر کەمال کەرکووکی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، کە بە روونی دەڵێین ئەوانە بەھیچ شێوەیەك ناتوانن پەیوەندیی نێوان پارتی و پێکھاتەکانی دیکەی تورکمان و عارەب و کلدان سریان ئاشووری و ئەرمەنی و صابئەی مەندائی و کورد لە کەرکووك تێك بدەن، جەختیشی لەوە کردەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان کار  بۆ بەدیھێنای مافی رەوای گەلی کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکھاتەکان  بەبێ جێاوازی و لەبەر رۆشنایی پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و دەستووری عێراق و دادپەروەریی ئایینی دەکات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک_ گەرمیانی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو کەس و گرووپانەی لە ناو و بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووك ھەراسان بوون و، ھاواریان لێ ھەڵساوە و دژایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ئەو پارتییەی بۆ دیموکراسی و ئاشتی و نوێبوونەوە و مافی  زەوتکراوی گەلی کورد و کوردستانیان فیداکاریی کردووە و، لە رزگارکردنی کەرکووك رۆڵی گرینگی ھەبووە، پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی بوو پێشی داعشیان گرت و کەرکووك و زۆر شوێنی دیکەیان لە داعش پاراست و، ھەنگاو بە ھەنگاو داعشیان راونا و لە ناو جەرگەی حەویجەش زۆر فیداكارانە و لە ھەڵمەتێکی نەوعیدا ژمارەیەك لە زیندانییانی دەستی داعشی رزگار کرد و ھێنانییەوە ھەرێمی کوردستان و، ئەو پارتییەی کە رۆڵی گرینگ و بنەڕەتیی ھەبوو  بۆ رزگار کردنی مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش. 

کەرکووکی گوتیشی: "ئێستاش ئەو کەس و گرووپانە ئەوانەن، کە دژایەتیی پارتی دەکەن و ھەوڵ دەدەن پارتی دیموکراتی کوردستان  نەچێتەوە  ماڵ و لە شوێنی سرووشتیی خۆیان نەبن"!

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو جۆرە کەس و گروپانە باش دەناسن و لە رابردووشیان ئاگادارن و دەزانن بە کردەوە و پەیوەندییەکانیان نیگەرانن و تۆقیان چووە، چونکە خۆیان دەزانن نوێنەرایەتیی راستەقینەی عه‌رەب و تورکمانیش ناکەن و، باشیش دەزانن پارتی زۆر بەپاکی و بە دڵسۆزی بۆ گەل و مافی گەل کار دەکات، هەربۆیەشە توشی ھستیریا بوون و دەشزانن، کە رووی راستییان بۆ دڵسۆزانی کەرکووك و گشت عێراق و کوردستان دەردەکەوێت.

کەمال کەرکووکی گوتیشی: "ئێمەش بە دەنگی بەرز دەڵێین ئەو جۆرە کەس و گرووپانە با زۆر باش بزانن پارتی و کەرکووك  و گشت کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە ھەرگیز لە یەكتر جودا نابنەوە".

 

خێڵان بەختیار

 

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact