Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2020 09:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێ له‌ ڕێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ ئاوی ژێرزه‌وی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزێت
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی وه‌ك یه‌ده‌گێك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌ڵبگرێت و ته‌نیا سوود له‌ ئاوی سه‌ر زه‌وی ببینێت بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ ماڵان.

 

ئاری ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، ورده‌كاریی به‌رهه‌مهێنانی ئاو، قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ سنووری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته‌ ڕوو.

 

به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵان به‌ ستاندارده‌ جیهانییه‌كان و كواڵێتی به‌رز له ‌ڕووی خاوێنی و بڕی پێویسته‌وه‌. ئێستاش به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهان هاووڵاتییانی سنووری شاری هه‌ولێر به‌ زیاده‌وه‌ ئاوی خاوێنی پێویستیان بۆ دابین كراوه‌. به‌ نموونه،‌ به‌گوێره‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ڕۆژانه‌ له‌ نێوان (240 بۆ 260) لیتر ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ سنووری شاری هه‌ولێر هه‌ر تاكێك ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 320 لیتر ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت."

 

سه‌باره‌ت به‌ قه‌رز و هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاوی ماڵان، ئاری ئه‌حمه‌د ڕاگه‌یاند: "ئێستا هاووڵاتییان و ده‌زگا حكوومییه‌كان زیاتر له‌ 45 ملیار دینار پاره‌ی ئاو قه‌رزارن له‌ سنووری هه‌ولێر. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ پلانێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تاپۆ و شاره‌وانییه‌كان كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌كرێت كه‌ تا 1-8-2018 لای هاووڵاتییان بووه  و، ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ دووای ئه‌و ڕێكه‌وته‌وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ پێوه‌ری میكانیكی بۆ ماڵان به‌ستاوه له‌ ڕێگای گرێبه‌ستێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌ به‌گوێره‌ی خه‌رجكردنی بڕی ئاو له‌ لایه‌ن ماڵانه‌وه‌ پاره‌كه‌ كۆ ده‌كرێته‌وه‌."

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر  له‌باره‌ی نرخی پاره‌ی ئاو به‌ شێوازه‌ میكانیه‌كه‌ ڕوونی كرده‌وه،‌‌ كه‌ بۆ هه‌ر هه‌زار لیتر ئاو  له‌ 250 دیناره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و به‌گوێره‌ی بڕی به‌كاربردن زیاد ده‌كات. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك زیاتر له‌ چلوپێنج هه‌زار لیتری به‌كار برد، ئه‌وه‌ مانگانه‌ بۆ هه‌ر هه‌زار لیترێك بری 2000 دیناری عێراقی لێ وه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ خواری چلوپێنج هه‌زار لیتر بوو ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر لیترێك 600 دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت. كه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تێچووی هه‌ر هه‌زار لیتر ئاوی پاكی به‌رهه‌مهاتوو (360 بۆ400) دینارە."

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاك له‌ ڕێگای سه‌رچاوه‌كانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا:  "ئێستا به‌گشتی له‌ سنووری هه‌ولێر 60% ئاوی سه‌ر زه‌وییه‌ كه‌ سوودی لێ ده‌بینین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خاوێن و 40%یش ئاوی ژێر زه‌وییه‌ كه‌ له‌ ڕێگای نزیكه‌ی 130 بیره‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌ڵام ئێستا له‌ ڕێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌كات كه‌ به‌ پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر چوار ناسراوه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیی تر ئاوی ژێر زه‌وی به‌كار نه‌هێنین و وه‌ك یه‌ده‌گێك هەڵیبگرین. ئه‌وكاته‌ ده‌توانین كۆتایی به‌ به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی بهێنین كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سه‌روه‌تێكی نیشتمانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومانن."

هێدی كاكه‌یی
 




دوایین هەواڵەکان

"لە دھۆک داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ پێشکەش دەکرێن"

MONDAY, 13 JULY 2020 18:07:13

ھەولێر -KDP.info-  دوای دەرچوونی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک، پڕۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتییان دەست پێ دەکات و بەرپرسێکی شارەوانییەکانیش دەڵێ، پێویستە ھەر ھاووڵاتییەک داواکارییەک بۆ تاپۆکردن پێشکەشی حکوومەت بکات.

 

سەرۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سیسی ده‌كات

MONDAY, 13 JULY 2020 17:07:25

هەولێر-KDP.info-  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲۰/۷/۱۳، هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی میسری لە شاری هەولێر کرد.

 
ئه‌كره‌م ساڵح: هێزی سوپای عێراق هێڵی سنووری خۆیان به‌زاندووه‌ و هاتوونه‌ته‌ قه‌راخ كفری

MONDAY, 13 JULY 2020 17:07:49

گەرمیان -KDP.info-  به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزی سوپای عێراق نزیك به ‌كفری بوونه‌ته‌وه‌ و له ‌به‌شێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان هێڵه‌كانی خۆیان هێناوەته‌وه‌ پێشه‌وه‌ و سنووریان به‌زاندووه‌.

 
د. محەمەد قادر: دەرمانەکەی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت

MONDAY, 13 JULY 2020 16:07:53

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەردەست و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، دەرمانی ''Favipiravir'' کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشەکان دەبێت.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا دەکات

MONDAY, 13 JULY 2020 15:07:54

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا کرد.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact