هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی وه‌ك یه‌ده‌گێك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌ڵبگرێت و ته‌نیا سوود له ئاوی سه‌ر زه‌وی ببینێت بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ ماڵان.
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، ورده‌كاریی به‌رهه‌مهێنانی ئاو، قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له سنووری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته ڕوو.
به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵان به ستاندارده جیهانییه‌كان و كواڵێتی به‌رز له ڕووی خاوێنی و بڕی پێویسته‌وه. ئێستاش به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهان هاووڵاتییانی سنووری شاری هه‌ولێر به زیاده‌وه ئاوی خاوێنی پێویستیان بۆ دابین كراوه. به نموونه، به‌گوێره‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ڕۆژانه له نێوان (240 بۆ 260) لیتر ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له سنووری شاری هه‌ولێر هه‌ر تاكێك ڕۆژانه زیاتر له 320 لیتر ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت."
سه‌باره‌ت به قه‌رز و هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاوی ماڵان، ئاری ئه‌حمه‌د ڕاگه‌یاند: "ئێستا هاووڵاتییان و ده‌زگا حكوومییه‌كان زیاتر له 45 ملیار دینار پاره‌ی ئاو قه‌رزارن له سنووری هه‌ولێر. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له پلانێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تاپۆ و شاره‌وانییه‌كان كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌كرێت كه تا 1-8-2018 لای هاووڵاتییان بووه و، ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتوونه‌ته دووای ئه‌و ڕێكه‌وته‌وه له ڕێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه پێوه‌ری میكانیكی بۆ ماڵان به‌ستاوه له ڕێگای گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌گوێره‌ی خه‌رجكردنی بڕی ئاو له لایه‌ن ماڵانه‌وه پاره‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر له‌باره‌ی نرخی پاره‌ی ئاو به شێوازه میكانیه‌كه ڕوونی كرده‌وه، كه بۆ هه‌ر هه‌زار لیتر ئاو له 250 دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌گوێره‌ی بڕی به‌كاربردن زیاد ده‌كات. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك زیاتر له چل‌وپێنج هه‌زار لیتری به‌كار برد، ئه‌وه مانگانه بۆ هه‌ر هه‌زار لیترێك بری 2000 دیناری عێراقی لێ وه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خواری چل‌وپێنج هه‌زار لیتر بوو ئه‌وه بۆ هه‌ر لیترێك 600 دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت. كه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تێچووی هه‌ر هه‌زار لیتر ئاوی پاكی به‌رهه‌مهاتوو (360 بۆ400) دینارە."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاك له ڕێگای سه‌رچاوه‌كانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه دا: "ئێستا به‌گشتی له سنووری هه‌ولێر 60% ئاوی سه‌ر زه‌وییه كه سوودی لێ ده‌بینین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خاوێن و 40%یش ئاوی ژێر زه‌وییه كه له ڕێگای نزیكه‌ی 130 بیره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌ڵام ئێستا له ڕێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كات كه به پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر چوار ناسراوه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیی تر ئاوی ژێر زه‌وی به‌كار نه‌هێنین و وه‌ك یه‌ده‌گێك هەڵیبگرین. ئه‌وكاته ده‌توانین كۆتایی به به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی بهێنین كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌روه‌تێكی نیشتمانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومانن."
هێدی كاكه‌یی