Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 19:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی چیك، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ پراگیان تاوتوێ كرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مارتن سمۆلێك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك، جەختی لە خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری چیك كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە ‌ئەمڕۆ دووشەممە 15/4/2019 لە هەولێر بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی گشتیی چیك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست دەكاتەوە بە پێدانی ڤیزا، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن، هەروه‌ها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیران بوو.

هەردوولا داكۆكییان لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدایان تاوتوێ كرد.




دوایین هەواڵەکان

راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان: پێکهاتەکان لە عێراق ستەمیان لێکراوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:47

دھۆک-KDP.info-  ڕاویژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و مامۆستایی زانکۆ دەڵێ، دوورخستنەوەی پێکھاتەکان لەلایەن بەغدا لە پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆتاکان بۆ ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی هەڵەبوو.

 
ھوشیار سیوەیلی، پێشوازی لە توێژەری ناسراوی فەڕەنسی د.سیریل ڕۆسێل کرد

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 16:05:41

ھەولێر-KDP.info-  لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھوشیار سیوەیلی پێشوازیی لە دکتۆر سیریل  ڕۆسیل کرد کە لێکۆلەرە لە پەیمانگای فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک تایبەت بە وڵاتانی ( سووریا، لبنان،عیراق ، ئۆردن و فەڵەستین)، هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە نێو بازنەی لێکۆڵینەوە و تویژنەوەکانی، بۆ چەند ساڵ دەبێت ئەم پەیمانگایە ئۆفیسی خۆی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و زۆر چالاکی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی و کۆنفرانس و وۆرکشۆپی گرینگی لەسەر کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئەنجام داوە، بە جیا چەندین لیکۆڵینەوەی گرینگی لەسەر کورد و کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان ئەنجام داوە، دکتۆر سیریل ڕۆسێل، لە ڕابردوودا ١٥ جار سەردانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی کردووە و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە لێکۆڵینەوە لەسەر سروشت و تایبەتمەندی پرسی کورد و مێنتاڵیتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی لێی دەژین.

 
کونسوڵی فەرەنسا: دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 15:05:29

هه‌ولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری "نەمران"ـی کرد و دەڵێت، "دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 10:05:20

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

 
سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 09:05:43

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact