Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 30 SEP 2026 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بووژانەوە و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان نراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە واقعی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهانیدا باشتر بناسرێت و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لۆرد ئاشکرۆفتی کرد. هەروەها کورتەیەکی لەبارەی مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوو خستەڕوو . هەروەها ئاماژەی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دا و جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کردەوە. لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی عێراق و تەئکیدی لە پابەندبوونی هەموو لایەک بە دەستوور کردەوە لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان.
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: سەرەڕای هەموو ئاڵۆزی و ئاڵنگارییەکان هەمیشە و بەردەوام بە ئاییندە گەشبینم

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 00:09:45

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە شیکارییەکی قووڵی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، جەنگی ئەمریکا و ئێران و ئاییندەی ناوچەکە خستەڕوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیا کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٩ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە ھەولێر کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیاوە ڕێکخرا بوو.

 
فازڵ میرانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU) کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 18:09:00

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU)کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لۆرد مایکل ئاشکرۆفت ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ نەکراوە و دەبێت بەھەمووان ھاوکاربین بۆ گۆڕینی ئەو بۆچوونە لەنێو دامەزراوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و پیشانی بدەین کە کوردستان جێگایەکی ئارام و سەقامگیرە.

 

پارتی داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 15:09:37

کەرکووک-KDP. info-  مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە رووداوی شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی چین دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 15:09:35

ھەولێر-KDP. info-  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact