Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 29 SEP 2026 01:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جەخت لە ڕێنماییەکانی مەسروور بارزانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان کرایەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بنبڕکردنی ڕۆتین لە دامەزراوەکاندا، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیداری و حزبییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨-٩-٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، و چیا محەممەد ھەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و ئۆرگانە حزبییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرا، بەھۆی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزیی بەردەوامیان لە پێناوی خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی.

لە بەشی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ڕێنماییەکانی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کرایەوە، بە تایبەتی لەبارەی پابەندبوون بە یاسا و ڕێوشوێنە کارپێکراوەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، دابینکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ ھاووڵاتیان و کەمکردنەوە و بنبڕکردنی ڕۆتین لە پڕۆسەی جێبەجێکردنی کاروبارەکانی ھاووڵاتیان.

لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگی ھاوکاری و ھاوئاھەنگی زیاتر لەنێوان دامەزراوەکان و یەکە ئیدارییەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان جەختی لێکرایەوە.




دوایین هەواڵەکان

د. ھێمن ھەورامی سەردانی لقی ۲٥ی کرد و پرسی بەھێزکردنی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 21:09:00

کەرکووک-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی ئەیلولی ۲٠۲٦، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، بە ھاوڕێیەتیی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستن و بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین، سەردانی لقی ۲٥ی دەوروبەری کەرکووکی کرد.

 
فازڵ میرانی: ئێزگەی دەنگی کوردستان، دەنگی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئێزگەی دەنگی کوردستان، سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو و گرنگی ھەواڵەکانی شۆڕش و چالاکییەکانی پێشمەرگە بوو.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات.

 

مەسروور بارزانی و لۆرد ئاشکرۆفت بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 19:09:07

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سیاسەتکار و خاوەنکار و سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسی (IDU) کرد.

 

ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا جەختیان لە بەھێزکردنی ھاوکاریی مرۆیی و ھاوبەشی کردەوە

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 16:09:19


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ئەندریا ترێڤیسان بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری هاوکاریی مرۆیی کرد پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێکەی لە هەرێمی کوردستان. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact