Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 28 SEP 2026 01:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد شوکری بۆ KDP.info: دوای دانانی بەردی بناغەی ئێستا بەرهەمەكەی هەناردەی دەرەوە دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەچەشنکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، کارگەی (تەکنەلۆجیای زێڕین ٢) وەک پڕۆژەیەکی پێشکەوتووی پیشەسازی، دەستی بە بەرهەمهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی و مۆبایلی زیرەک کردووە و ڕۆژانە و مانگانە هەزاران ئامێر بەرهەم دەهێنێت.

دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "کارگەی تەکنەلۆجیای زێڕین ٢ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە، دوای دانانی بەردی بناغەی لەلایەن ڕێزدار سەرۆکی وەزیران و دەستبەکاربوونی لە هەولێر، ئێستا بە شارەزایی پسپۆڕانی چینی چەندین جۆر ئامێری زیرەک دروست دەکات. ئاستی بەرهەمهێنانی ئەم کارگەیە لە مانگێکدا دەگاتە ٤٥ هەزار مۆبایلی زیرەک."

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بە کوالیتیی بەرهەمەکان و بازاڕکردنیان کرد و گوتی، "ئامێرەکان بە کوالیتییەکی زۆر بەرز بەرهەم دەهێنرێن و گرەنتیی یەک ساڵیان لەگەڵدایە، هەروەها جگە لە پێداویستیی ناوخۆ، بۆ وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش هەناردە دەکرێن."

دکتۆر محەممەد شوکری جەختی لەسەر ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەستی کاری ناوخۆیی کردەوە و گوتی، "لە کارگەی تەکنەلۆجیای زێڕین ٢ دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە ۲۲۰ کەس ڕەخسێندراوە، کە ٩٨٪ـی ئەو کارمەندانە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێرن."

جێگەی وەبیر هێناونەوەیە ڕۆژی چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی (تەکنەلۆجیای زێڕین 2)ـی لە هەولێر دانا. 

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: ڕه‌خنه‌ یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی هێزی وڵاته‌

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- ئێواری ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٩/٢٧، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی زانکۆی کوردستان ـ ھەولێردا کرد و بەم بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

 
پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٦٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان کرد.

 
وەزارەتی شەهیدان و دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتی هاوتاکردنی مووچەیان واژۆ کرد

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 19:09:36

ھەولێر-KDP. info-  عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەبدولئیلا وائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتێکییان واژۆ کرد و بە گوێرەی یاداشتەکە، لەمەودوا مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەکرێت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ KDP.info: بێئەندازە شانازی بە ئاڵاکەمانەوە دەکەین

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 16:09:01

ھەڵەبجە-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزارەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە زنجیرەیەک چالاکیی هونەری و کلتووریی سێ ڕۆژەی ئەنجام دا. لە دوا ڕۆژی چالاکییەکاندا، هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم بە دەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان پۆشرا و دیمەنێکی نیشتمانیی وای بە ناوچەکە بەخشی کە لە وێنە و یادگاریی سەرجەم گەشتیاراندا وەکو سەروەتێکی نەتەوەیی بەرز ڕادەگیرێت

پلان و ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دەستی پێكرد

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 14:09:00

ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.9.27، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار، قائیمقامی ناوەندی، و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانیەكان، كشتوكاڵ، كەش ناسی، سەرۆكی شارەوانی و بەرپرسانی دیكەی فەرمانگە خزمەتگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان،کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact