هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە ڕایگەیاند، "ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل، پیرۆز و پایەدار بێت."
لە 25ی ئەیلوولی 2027، ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان مافی دەنگدانیان لە ڕیفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بەشداریان لەو ڕاپرسیەدا کرد، کە دەکاتە زیاتر لە 72%، لە ڕیفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە ڕێژەی زیاتر لە 92%ی دەگدەرانی ئەوکاتی پێکهێنا.
لە 7ی حوزەیرانی 2017 لە پیرمام نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی هەرێمی ئەوكات و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم درا و ئەنجوومەنی باڵا پێکهێنرا، ئەو لایەنانەی بەشداربوون لە ئەنجوومەن بریتی بوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست، پێکهاتەکان.