ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودییە و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبیی سعوودییە و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ھەروەھا حکوومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعوودییە دەکەین.
ھیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ شانشینی عەرەبیی سعوودییە و گەلەکەی دەخوازین، و شانازی بە پەیوەندیی دۆستایەتی و ھاوکاریی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعوودییەدا دەکەین. چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێش ببەین و ئاسۆکانی فراوانتر بکەین، بەجۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە ھاوبەشەکاندا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان