Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 23:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و بەمەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و وڵاتەكەی. هەروەها ئەزموونی كاركردنی خۆی لە هەرێمی كوردستان بە نموونەیی وەسف كرد و سوپاسی سەرۆك بارزانی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدەری بوونە لەسەرخستنی كاركردنیدا. ئەوەشی ڕاگەیاند هەرێمی كوردستان بۆ ڕووسیا پێگەی تایبەتی هەیە و هەمیشە جێگەی بایەخ بووە لە هاوكێشەكانی عێراق و ناوچەكەدا.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێری كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و بەردەوامی و قووڵتركردنەوەی پەیوەندییەكان كرایەوە.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 23:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

 
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیامی پێزانینی سەرۆک بارزانی پێگەیشت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 22:09:26

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا لە ھەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی‌ ھاتنی ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی ماکسیم ڕوبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

 

یه‌كێتی خانه‌نشینان پشتگیریان بۆ بڕیاری حكوومه‌ت دووپاتکردەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 18:09:30

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان گوتی "بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكای شه‌هیدان هه‌نگاوێكی باشه‌ و خزمه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین." 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP. info-  ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لەبارەی  پرۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠، ڕایگەیاند: ئامادەکردنی ئەم ماستەرپلانە بە شێوەیەکی زانستی کراوە بەشێوەیەک کە ڕەچاوی مێژوو و رابردوو، بارودۆخی ئێستا و پێشکەوتنی ئایندە کراوە.

ئەنجومەنی وەزیران ماوەی سوودمەندبوون لە داشکاندنی قەرزە کۆنە کەڵەکەبووەکانی کارەبا تا 2026/10/18 درێژ دەکاتەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 16:09:31

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی پەیوەست بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، داشکاندنی قەرزە کۆنەکانی کارەبا و ڕێکخستنی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی تاوتوێ کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact