Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 23:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP.info: قوربانیانی تاوانی ئەلیکترۆنی نابێت بێدەنگ بن.. پۆلیس ئاگادار بکەنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، فراوانبوونی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شێوە و ڕووکاری جۆراوجۆری وەرگرتووە و بووەتە بابەتێکی گرنگ لە بوارەکانی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی کۆمەڵگە، بۆیە پۆلیسی هەولێر بە گرنگییەوە لەگەڵ ئەم جۆرە تاوانانە مامەڵە دەکات و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێکارە پێویستەکاندا، هەوڵی پێشگیری و بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانانە دەدات.

عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان جۆری جیاوازیان هەیە، لەوانە فێڵکردن لە ڕێگەی پەیام و لینکە ساختەکان، هاککردنی هەژمارە ئەلیکترۆنییەکان، بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە، هەڕەشەکردن، باجوەرگرتن، بەکارهێنانی نایاسایی زانیاریی کەسی و هەندێک جۆری فێڵی دارایی، بۆیە بەردەوامبوونی هۆشیاریی هاووڵاتیان، یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی پێشگیری لەم جۆرە تاوانانە.

لەبارەی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پۆلیسی هەولێر لە چوارچێوەی یاسا و بەپێی جۆری کەیسەکە، سکاڵا و زانیارییە پەیوەندیدارەکان وەردەگرێت و لێکۆڵینەوەی پێویست دەکات، لە کەیسە ئەلیکترۆنییەکاندا بەڵگە و زانیاریی دیجیتاڵی گرنگییەکی تایبەتی هەیە و بە شێوەی یاسایی کۆدەکرێنەوە و پشکنینیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی تاوانبار بناسرێتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

پەیوەست بە قوربانیانی تاوانی ئەلیکترۆنی و ڕێکارە یاسایی و بەردەستەکان، بەرزنجی هێما بۆ ئەوە دەکات، گرنگە قوربانییەکە بەڵگەکانی کەیسەکە لەناو نەبات، پەیامەکان، وێنەی (شاشە)، لینک، ژمارەی پەیوەندی و هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار دەبێت بپارێزرێت و بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەش بکرێت، هەروەها پێویستە لە هەر جۆرە هەوڵێکی کەسی بۆ تۆڵەسەندنەوە یان ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاوانبار خۆی بپارێزرێت و کەیسەکە بە ڕێگەی یاساییەوە بە پۆلیس بگەیەنرێت.

عەمید کامل بەرزنجی، سەبارەت بەوەی کە چۆن هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان لە فێڵە ئەلیکترۆنییەکان و دزینی زانیاریی کەسی بپارێزن؟ ئەوەی خستە ڕوو، هاووڵاتیان دەبێ لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆشیاریی تەواویان هەبێت و بە هیچ پەیام یان لینکێکی گوماناوی متمانە نەکەن، بەکارهێنانی وشەی نهێنیی بەهێز، چالاککردنی سیستەمی پاراستنی دوو هەنگاوی و نەدانی کۆدی دڵنیابوونەوە بە کەسی تر، لە ڕێکارە گرنگەکانی پاراستنی هەژمارەکانن، هەروەها پێویستە زانیاریی بانکی و کەسییەکان بە کەسانی نەناسراو نەدرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک قوربانی بەهۆی هەڕەشە و باجوەرگرتنی ئەلیکترۆنییەوە تووشی فشار بوون، پەیامی بەڕێوەبەری پۆلیس ئەوەیە، قوربانی نابێ بەهۆی ترس یان شەرمەوە بێدەنگ بێت، ئەم جۆرە کەیسانە دەبێ بە شێوەی یاسایی ڕابگەیەنرێن، چونکە بێدەنگی دەتوانێت بواری زیاتر بۆ بەردەوامبوونی تاوانبار دروست بکات، پاراستنی بەڵگەکان و ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، یەکەم هەنگاوی دروستە بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە.

عەمید کامل، لەبارەی ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە پاراستنی منداڵان و گەنجان لە تاوانی ئەلیکترۆنی، جەخت دەکاتەوە، خێزان و قوتابخانە هەردووکیان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی دیجیتاڵیی منداڵان و گەنجاندا هەیە، ئەوە بۆیە پێویستە منداڵان فێربکرێن کە زانیاریی کەسی و تایبەتیی خۆیان بە ئاسانی لەگەڵ کەسانی نەناسراو هاوبەش نەکەن و لەگەڵ پەیام، لینک و هەژمارە گوماناوییەکاندا هۆشیار بن.

بەرزنجی دەشڵێ، تاوانی ئەلیکترۆنی سنووری جیۆگرافیی دیاریکراوی نییە، هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گرنگییەکی زۆری هەیە، ئەم هاوکارییە یارمەتیدەرە بۆ خێراترکردنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە و گەیشتن بە زانیاریی پێویست بۆ ناسینەوە و بەدواداچوونی کەیسی تاوانباران.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆشیاریی پێویست لەبەرچاو بگرن و زانیاریی کەسی و تایبەتیی خۆیان بپارێزن، هەر کەسێکیش تووشی تاوانێکی ئەلیکترۆنی بوو، نابێ بێدەنگ بێت، بەڵکو پێویستە بەڵگەکانی بپارێزێت و کەیسەکە بە ڕێگەی یاسایی بگەیەنێتە پۆلیس، بێگومان هاوکاریی هاووڵاتیانیش لەگەڵ پۆلیس، بنەمایەکی گرنگە بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوانی ئەلیکترۆنی.

 

ئومێد بابان




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 23:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

 
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیامی پێزانینی سەرۆک بارزانی پێگەیشت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 22:09:26

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا لە ھەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی‌ ھاتنی ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی ماکسیم ڕوبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 18:09:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

 
یه‌كێتی خانه‌نشینان پشتگیریان بۆ بڕیاری حكوومه‌ت دووپاتکردەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 18:09:30

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان گوتی "بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكای شه‌هیدان هه‌نگاوێكی باشه‌ و خزمه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین." 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP. info-  ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لەبارەی  پرۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠، ڕایگەیاند: ئامادەکردنی ئەم ماستەرپلانە بە شێوەیەکی زانستی کراوە بەشێوەیەک کە ڕەچاوی مێژوو و رابردوو، بارودۆخی ئێستا و پێشکەوتنی ئایندە کراوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact