Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 23:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP.info سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و تەبابوونی مرۆڤ و ژینگە دەخاتە ڕوو
| KDP.info


هەڵەبجە-KDP.info- دەستپێشخەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی لە سەرتاسەری کوردستان، وەرچەرخانێکی ئەرێنییان لە ڕۆشنبیریی پاراستنی سروشتدا هێناوەتە ئاراوە، ئەمڕۆ هاووڵاتییانی کوردستان کاتێک ڕوو لە شاخ و کێوەکان دەکەن، شایەتی دیمەنێک دەبن کە تێیدا ڕووبەرە سەوزەکان بەرفراوانتر بوون و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بە ئازادی لە سروشتدا دەسوڕێنەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و تەبابوونی مرۆڤ و ژینگە.

پەیوەست بەو پرسە هۆشمەن فارس، چالاکی ژینگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ژینگە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ڕۆژانەی تاکی مرۆڤەوە هەیە. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات بەراورد بە ساڵانی پێشوو، دیاردەی ڕاوکردن بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەڵام دەبێت بە تەواوەتی کۆتایی پێ بهێنرێت بۆ ئەوەی هاوسەنگیی سروشت تێکنەچێت.

هۆشمەن فارس دەشڵێ، جگە لەو بەرزی ئاستی هۆشیاریەش، پێویستە یاسای توندیش بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە هەبێ كە زیان بە ژینگە و ئاژەڵە كێویەكان دەگەیەنن.

هاوکات هۆگر ئەحمەد کە فۆتۆگرافەری سروشتە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''لە ڕێگەی کامێراکەمەوە جوانییەکانی کوردستان بۆ میدیا ناوخۆیی و عەرەبییەکان بڵاو دەکەمەوە. هۆگر دەڵێت، ''هەنگاوەکانی حکوومەت و زیادبوونی هۆشیاری، بە ڕێژەی ٧٠٪ کاریگەرییان لە پاراستنی ژینگەدا هەبووە، هەروەها گوتاری پیاوانی ئایینی سەبارەت بە گوناهی زیانگەیاندن بە ژینگە، ڕۆڵێکی دیاری لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا هەبووە.

زیادبوونی دارستانەکان و دیداری ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە شاخەکاندا، دەرئەنجامی ئەرێنیی هاوکاریی هاووڵاتییان، ڕێکخراوەکان و جێبەجێکردنی یاسایە. لەم بارەیەوە، بڕیار حەسەن، توێژەری کۆمەڵایەتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''مرۆڤ لە بنەڕەتدا لە ناو سروشتدا ژیاوە و پاشان گوند و شارەکانی دروست کردووە، ئەوەش وا لە مرۆڤ دەکات لە ناخیدا بەردەوام حەزی گەڕانەوە بۆ ناو سروشتی هەبێت تا لە کاتی پشووەکاندا دەروون و جەستەی ئارام بێتەوە، بەڵام دەبێت ڕێز لە سروشت بگرێت و نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە باڵندە، ئاژەڵ و دارستانەکان.

گوتیشی، ''کێشە دەروونییەکان بەهۆی جەنجاڵیی ژیانەوە ڕوو دەدەن، بۆ هێوربوونەوە، چوونە ناو سروشت و بینینی جوانییەکانی و بیستنی دەنگی کانیاو و باڵندەکان، هۆکارێکی زۆر گرنگن بۆ ئارامبوونەوەی چاو و دەروونی مرۆڤ.

 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 23:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

 
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیامی پێزانینی سەرۆک بارزانی پێگەیشت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 22:09:26

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا لە ھەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی‌ ھاتنی ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی ماکسیم ڕوبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 18:09:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

 
یه‌كێتی خانه‌نشینان پشتگیریان بۆ بڕیاری حكوومه‌ت دووپاتکردەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 18:09:30

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان گوتی "بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكای شه‌هیدان هه‌نگاوێكی باشه‌ و خزمه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین." 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP. info-  ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لەبارەی  پرۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠، ڕایگەیاند: ئامادەکردنی ئەم ماستەرپلانە بە شێوەیەکی زانستی کراوە بەشێوەیەک کە ڕەچاوی مێژوو و رابردوو، بارودۆخی ئێستا و پێشکەوتنی ئایندە کراوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact