دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا."
د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له قه‌زای سێمێلی نزیك شاری دهۆك، مۆڵه‌تدان به پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان به‌رده‌وامه و مۆڵەت به سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی دراوه. ئه‌نجامدانی پڕۆژه له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی."
به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌شڵێت "ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراكی كانی سپی له فراوانبووندایه و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری سه‌رده‌میانه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك كه ده‌كه‌وێته كانی سپی نزیك سێمێل گه‌یشتووەته 275 كارگه و 229 كۆگا و یه‌كه‌ی بازرگانی."
د.هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌بوونی پڕۆژه‌كه و گه‌شه‌پێدانی ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی پارێزگای دهۆك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تی بۆ سێمێل، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی گرنگییه‌كی تایبه‌ت به هه‌مه‌جوركردنی داهات ده‌دات له‌ڕێگه‌ی پرۆژه ستراتیژییه‌كان."
قائید میرۆ