ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سێكته‌ره‌كه و دیدگای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بایه‌خدان به گه‌شتوگوزار و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری تایبه‌ت به چۆنیه‌تی و به ئامانجی په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری گه‌شتوگوزار و یاسا و ڕێنماییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات تاوتوێ كران.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌سه‌ر دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی سێكته‌ره‌كه كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه زیان به پڕۆژه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به زمانی كوردی له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌تایبه‌تی تابلۆكان و چاودێریكردنی به‌رده‌وامی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌كانی شاره‌وانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر باشتر ڕاییكردنی مامه‌ڵه و كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و هاوئاهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران له ڕێگه‌ی شوێنه‌واره‌كان و مۆزه‌خانه و شوێنه كه‌له‌پووری و ئه‌و بوارانه‌ی ڕه‌هه‌ندی شوێنه‌واریان هه‌یه كرایه‌وه. هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش ته‌رخان كرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و چۆنیه‌تی پێشوازی هۆتێل و میوانخانه و چێشتخانه‌كان له گه‌شتیاران.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به هاوسه‌نگی له نێوان ڕه‌گه‌ز و جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاردا، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوسه‌نگیی له نێوانیاندا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد نابێت هیچ جۆره گه‌شتوگوزارێك به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا زاڵ بكرێت و ده‌بێت به هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌ك یه‌ك سێكته‌ر به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان. سه‌باره‌ت به ئاماده‌سازییه‌كان بۆ پێشوازی له ساڵی نوێ و پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌شتوگوزار، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڕاسپارد له ئێستاوه ئاماده‌سازی بۆ پێشوازی له ساڵی نوێ بكه‌ن.