هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "هه‌نگاوه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ستی پێكردووه، ئێمەیش وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ڕژدین له‌سه‌ر گه‌ره‌نتیكردنی به‌شه‌بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان."
د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ده‌ست به ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو كراوه، دوای ته‌واوبوونی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه و كۆتاییهاتنی پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نداكانه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته نێو كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، بێگومان له‌نێو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش گفتوگۆ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه ده‌كرێت."
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت "پێویسته په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2027، چونكه پێویسته تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كۆتایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست بە خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه بکات."
په‌یوه‌یست به هه‌رێمی كوردستان، د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕژدین له‌سه‌ر گه‌ره‌نتیكردنی به‌شه‌بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌رده‌وامیش شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردوه بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێم له‌نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه و له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ردانی دیكه ئه‌نجام بدرێن."
قائید میرۆ