Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 00:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 
هیوا ئەحمەد مستەفا: ئامادەی تەواومان تێدایە بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک
| KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ​ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد بەسەرۆکایەتی محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.

هیوا ئەحمەد مستەفا: ئامادەی تەواومان تێدایە بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک

کەرکووک-KDP.info-
​ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد بەسەرۆکایەتی محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.
​لە شاندەکەدا هەریەک لە بەڕێزان عودەی عواد سەرۆکی ئۆڵۆمپیاتی وەرزشی و لاوانی کەرکووک، نەوزاد قادر چاوشین سەرۆکی یانەی کەرکووک و خاتوو شۆخان حەسیب ئەندامی ئەنجوومەن لە فراکسیۆنی پارتی ئامادەی بوون.
​لە دیدارەکەدا، جگە لە تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و جەختکردنەوە لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکە، سەردانەکە دوو تەوەر و مەبەستی سەرەکی لەخۆگرتبوو، ​یەکەم: شاندی میوان بەناوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆیان ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدلواحید بارزانی.
​دووەم: تایبەت بوو بە داواکردنی هەماهەنگی و پشتیوانی زیاتر بۆ کەرتی وەرزش لە پارێزگاکەدا. دوای ئەوەی بە هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یانەی کەرکووک یەکخرایەوە و لە ئێستادا سەرۆک و ئەندامانی یانەکە لە سەرجەم پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکان بە بێ جیاوازی کۆبوونه‌تەوە، شاندی ئەنجوومەن داوایان کرد هەنگاوی هاوبەش بنرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای کەرکووک. هەروەها داوایان کرد لە ڕێگەی مەکتەبی ڕێکخستنەوە داواکاری ئاراستەی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت تاوەکو هاوکاری و پشتیوانی یانەی کەرکووک بکات لە پێناو بووژاندنەوەی بزووتنەوەی وەرزشی لە شارەکەدا.
​لە بەرامبەردا، هیوا ئەحمەد مستەفا بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانییەوە سوپاسی سەرۆکی ئەنجوومەن و شاندی یاوەری کرد بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمییان.
​سەبارەت بە پشتیوانیکردنی کەرتی وەرزش، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن ئامادەیی تەواوی پارتی نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکارییەک کە خزمەت بە وەرزشدۆستانی کەرکووک بکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک چۆن لە ڕابردوودا بە پەرۆشییەوە کاریان بۆ یەکگرتنەوەی یانەی کەرکووک کردووە، بە هەمان شێوەش بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی پشتیوانی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای کەرکووک لە پێناو خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکەدا.

دوایین هەواڵەکان

گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت وەچەرخانێکی مێژوویی لە زاخۆ دروستکرد

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 23:09:08

زاخۆ-KDP.info- پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیارە مێژووییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بە ئیدارەکردنی زاخۆ. بەم بۆنەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماری گەشەسەندن و پێشکەوتنی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی خستەڕوو و گوتی، دوای بە ئیدارەکردنی زاخۆ بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار دینار، ٤٤٥ پڕۆژە بەگەڕ خراون. هاوکات کەرتەکانی وەبەرهێنان و پەروەردە و گەشتوگوزاریش گەشەسەندنی بێوێنە و بەرچاوییان لەو ماوەیە بەخۆیەوە بینی."

هەنگاوە گرنگەکانی بەدامەزراوەییکردنی سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 21:09:29

شیلان محەمەد زەنگەنه

خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تاوتوێی کرا

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 20:09:46

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی کرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.

© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact