Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 00:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایى له‌ یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامى كوردستان ده‌كات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و پیشەییی زانایانی ئایینی کردەوە.

دەقی پەیامەكەی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

یادی ( ٥٦) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە دەرفەت دەزانم، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕێزداران سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و تێكڕای مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەم. ئەم ڕێكخراوە هەردەم ڕۆڵێكی كاریگەری لە ژیانی گەلەكەماندا گێڕاوە، چ لە ڕووی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و چ لە ڕووی زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و یەكڕێزی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان. یەكێتیی زانایان وەک ڕێكخراوێكی پیشەیی و سەرتاسەری، لە ٢١/٩/١٩٧٠ لە گەڵاڵەی باڵەكایەتی، لە لایەن دەستەیەک لە زانایانی دڵسۆز، بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بە ئامانجی خزمەتكردن بە ئایین و نەتەوە و نیشتمان دامەزرا. شكۆدار بێت ئەو یادە، گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام.

 

فازڵ میرانی 

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی

٢١ /٩ / ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت وەچەرخانێکی مێژوویی لە زاخۆ دروستکرد

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 23:09:08

زاخۆ-KDP.info- پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیارە مێژووییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بە ئیدارەکردنی زاخۆ. بەم بۆنەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماری گەشەسەندن و پێشکەوتنی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی خستەڕوو و گوتی، دوای بە ئیدارەکردنی زاخۆ بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار دینار، ٤٤٥ پڕۆژە بەگەڕ خراون. هاوکات کەرتەکانی وەبەرهێنان و پەروەردە و گەشتوگوزاریش گەشەسەندنی بێوێنە و بەرچاوییان لەو ماوەیە بەخۆیەوە بینی."

 
هەنگاوە گرنگەکانی بەدامەزراوەییکردنی سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 21:09:29

شیلان محەمەد زەنگەنه

 
خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تاوتوێی کرا

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 20:09:46

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

 
مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی کرد.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact