Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 SEP 2026 00:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كوێستان محه‌مه‌د بۆ KDP.info: کار لەسەر ئەم دوو بابەتەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکەین
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "كار له‌سه‌ر دوو بابه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش تۆماركردنی ناوی تازه‌ و زیادكردنی مووچه‌كانیانە، كه‌ كه‌مترینیان 250هه‌زار دیناره‌ ده‌بێت."

كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، داوامان كردووه‌ كه‌مئه‌ندامانی نوێ تۆمار بكرێن و مووچه‌یان زیاد بكرێت و هیچ مووچەیەک له‌ 250هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، چونكه‌ ئێستا 150هه‌زار دیناره‌ و كه‌مه‌، لای ئێمه‌ زیاتر له‌ 70هه‌زار كه‌مئه‌ندام تۆمار كراوه‌، 30هه‌زاریش ماون ببنه‌ خاوه‌ن مووچه‌."

كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی "تۆماركردنی ناوی كه‌مئه‌ندامان له‌ ساڵی 2013وه‌، له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هۆی هاتنی كۆڕۆنا و به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی ڕاگیراوە، بۆیه‌ ئێستا چاومان له‌ بودجه‌ی ساڵی نوێیه‌ و پێویسته‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و فراكسیۆنه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن، ڕێكخراوه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و داوای مافی خۆیان بكه‌ن."

کوێستان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد "زیاتر له‌ 13هه‌زار له‌و 30هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ی تۆمار نه‌كراون پشكنینیشیان بۆ كراوه‌، یه‌ك فه‌رمان ماوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن مووچه‌، بۆیه‌ ناوه‌كان ڕه‌وانەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراون، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌ن مووچه‌، بەڵام هێشتا وه‌ڵام نیه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی ناوی كه‌مئه‌ندامان."

ده‌شڵێت "ئه‌وانه‌ی زۆر پێویستن ئه‌وانه‌ ناویان تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ عێراقیش گفتوگۆمان كردووه‌ و سه‌ردانی به‌غداشمان كردووه‌، به‌جدی كارمان له‌سه‌ر كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئەگه‌ر ئه‌و 30هه‌زاره‌ تۆمار بكرێت ئه‌وكات هه‌موو كه‌مئه‌ندامان ده‌بنه‌ خاوه‌ن مووچه‌ی خۆیان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی تۆماركراون شه‌ش جۆرن، وه‌كو  شه‌له‌ل ده‌ماغ و داون، 17هه‌زاریش ماون، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ناویان تۆمار بكرێت، مووچه‌كانیشیان به‌پێی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی دیاری ده‌كرێت، كه‌ كه‌مترینیان 250هه‌زار دیناره دەبێت."

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھۆشیار زێباری تاوتوێی ژمارەیەک پرسی ھاوبەشیان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 22:09:00

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و، تێیدا جەخت لەسەر ناردنی دادپەروەرانەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان کرا بە جۆرێک شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، ھاوکات ھاوڕا بوون لەسەر کاراکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان و خێراکردنی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە كونسوڵی نوێی فه‌ڕه‌نسا لە هەرێمی کوردستان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:56

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

مەسروور بارزانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:10

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد و لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەرکەکەی و دەستپێشخەریی پێدانی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی وڵاتەکەی.

لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 16:09:00

هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت "لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت، لە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەدا شەش شوێن دیاریکراون."

 
ئەنجومەنی وەزیران هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 13:09:20

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوى فەرمیی ژمارە (11474) لە ڕۆژى (13-09-2026)، هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی تێبینی و سەرنجی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان (قانون الإقتراض والمنح والإعانات). 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact