هەولێر-KDP.info- بهیانیى ئهمڕۆ یەکشەممە 2026/9/20، بهڕێز نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له بەڕێز باڵیۆز ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا له ههرێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەییی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپات کردەوە. هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێز كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە پابەندی و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییە لەمێژینەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.