Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 20 SEP 2026 10:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆیەمدا 310 قوتابخانەی نوێ دروست کراون
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی 36 باڵەخانەی باخچە و قوتابخانەی حکوومی بە وەزارەتی پەروەردە، گوتی، دید و تێڕوانینەکانی سەرۆکوەزیران بۆ پالپشتیکردنی کەرتی پەروەردە زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە و پاڵپشتیکردنی پەروەردە یەکێک بووە لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەم.

وەزیری پەروەردە گوتیشی، بە هەموو لایەکمان توانیومانە ژێرخانی کەرتی پەروەردە کەمێک باشتر بکەین، دەشڵێت، لەم کابینەیە وێڕای هەموو ئەو دۆخە سەختەی هاتووەتە پێش، 310 باڵەخانە تەواو کراوە، 629 ژووری نوێی خوێندن لە ناو ناوەندەکانی خوێندن دروست کراوە، کە کۆی گشتییان دەگاتە 4969 ژوور، وەک لەسەرەتای ئەم کابینەیە بەڵێن درابوو شوێنی نوێ بۆ 125 هەزار قوتابی دروست کراوە.

ئالان حەمە سەعید گوتی،  لە ماوەی 7 ساڵ و 2 مانگی رابردوودا، لە ڕێگەی کابینەی نۆیەم و هاوکاریی سەرمایەدار و بەخشەران و ڕێکخراوەکانەوە، کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دراون، لەوانە:

-تەواوبوونی 310 باڵەخانەی قوتابخانە.

-دروستکردنی 629 ژووری نوێی خوێندن کە کۆی گشتی 4969 ژوور.

-ڕەخساندنی شوێنی نوێ بۆ نزیکەی 125 هەزار قوتابی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

-نۆژەنکردنەوەی 3075 قوتابخانە.

-چاپکردنی 19 ملیۆن کتێبی خوێندن و گەیاندنیان بە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەپێی کات و ستانداردی پێویست.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، لە بواری بە دیجیتاڵیکردنی پرۆسەی پەروەردەدا، وەزارەتی پەروەردە چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە، لەوانە خستنەڕێی سیستەمی ئی-پەروەردە و پلاتفۆرمی "قوتابخانەکەم"، جگە لە کردنەوەی تاقیگەی داهێنان (Innovation Lab) لە 110 قوتابخانەدا بۆ پەرەپێدانی توانستی قوتابیان.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لەوەکرد، لە چوارچێوەی ستراتیژیی ڕاهێنانی مامۆستایان، ئەمساڵ 145 هەزار مامۆستا خولی ڕاهێنانیان لە بواری دیجیتال، ژیری دەستکرد، ژینگە و چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بینیوە.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی لە زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیان: کوردستان چاوەڕێی ئێوەیە، گرنگی بە خوێندنی خۆتان بدەن

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 10:09:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027ـی لێ دا و چەند پەیامێکی ئاڕاستەی قوتابییان و مامۆستایان کرد.

 
مەسروور بارزانی: دەمانەوێت حکوومەت لە کاتێکی زوودا پێکبێت، بەڵام یەکەم هەنگاو دەبێت دانیشتنی پەرلەمان بێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 09:09:55

هەولێر-KDP.info- لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای جەختکردنەوە لە بەرزڕاگرتنی زمانی کوردی و ڕۆڵی مامۆستایان لە چاندنی هەستی نیشتمانپەروەری، چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە پەراوێزخستنی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پێویستیی کۆنترۆڵکردنی چەک لە شنگال و گرنگیی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان خستەڕوو.

 
شا سه‌لمان بن عبدالعزیز و محمد بن سه‌لمان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 22:09:52

هەولێر-KDP.info- شا سه‌لمان بن عبدالعزیز شای شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و محمد بن سه‌لمان بن عبدالعزیز ال سعود جێنشینی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

 
مەحموود محەممەد: بەردەوام کۆبوونەوە هەبووە، ڕەنگە بە بەرچاوی میدیاکانەوە نەبووبێت

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 16:09:31

هەولێر-KDP.info- مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم چڕکراونەتەوە، هاوکات باسی لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی فیدراڵ و پرسی چەکداماڵینی گرووپە میلیشیاکانیشی کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی هەڵگری مەدالیای بارزانی (سلێمان دۆڵەمەری) دەکات

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 16:09:18

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو (سلێمان ئەحمەد دۆڵەمەری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact