ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو حەجی پیرموس بێتکاری کرد و ڕایگەیاند، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)ـمان پێگه‌یشت.
دەقی پەیامی بارەگای بارزانی:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو حەجی پیرموس بێتکاری
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)ـمان پێگه‌یشت.
پرسەو سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانەوادە به‌ڕێزەکەتان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می ئێوەین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی بە خانەوادە و كه‌سوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
19ی ئەیلوولی 2026