هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو (سلێمان ئەحمەد دۆڵەمەری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ماڵباتی کۆچکردوو ( سلێمان ئەحمەد دۆڵەمەری )
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (سلێمان ئەحمەد دۆڵەمەری) ناسراو بە (سلێمان ئەحمۆ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦