Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 20 SEP 2026 10:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبەی ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکات، KDP.info گۆڕانکاریەکان دەخاتەڕوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوول، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، 20ـی ئەیلوول، دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دەبێت لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرجەم ئامادەکارییەکان بەباشی ئەنجام دراون.

سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی گۆڕانکارییە زانستییەکان و پێداویستییە پەروەردەییەکان، بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری لە 110 پەرتووکی خوێندندا لە سەرجەم قۆناغەکان کراوە. هەروەها نزیکەی 19 ملیۆن پەرتووکی نوێی خوێندن چاپ کراون و بەیەکسانی بەسەر قوتابخانەکانی شار، شارۆچکە و گوندەکاندا دابەش کراون. گۆڕانکارییەکانیش بە 5 شێوەزار و زمان ئەنجام دراون کە بریتین لە (کوردیی سۆرانی، کوردیی بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی، سریانی و تورکمانی).

ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی (2026-2027) کراون:

-کتێبی کوردیی پۆلی شەشی بنەڕەتی.

-کتێبی زانستەکان لە پۆلەکانی 6، 8 و 9ـی بنەڕەتی.

-کتێبی بیرکاریی پۆلەکانی 4، 5 و 6ـی بنەڕەتی.

-کتێبی بیرکاریی پۆلی 11ـی ئامادەییی زانستی و وێژەیی.

-کیمیا بۆ پۆلی 11ـی ئامادەیی.

-کتێبی هێمای پیتەکانی کوردیی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

-کتێبی تەکنەلۆژیای زانیاریی پۆلەکانی 7 و 8.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرجەم گۆڕانکارییەکان لەلایەن شارەزایان، مامۆستایان و پەروەردەکارانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دراون بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی هەبێت، لە کاتێکدا پێشتر ئەم پرۆسەیە لەلایەن کۆمپانیاکانی دەرەوە بە تێچوویەکی زۆر جێبەجێ دەکرا.

بەپێی داتاکان، کۆی گشتیی ستافی قوتابخانەکان گەیشتووەتە 176 هەزار و 735 کەس، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:

-مامۆستای میلاک: 107,426

-مامۆستای گرێبەست: 30,090

-فەرمانبەر: 31,219

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گرنگیی زۆر بە ژێرخانی پەروەردە دراوە، تاوەکو ئەیلوولی 2026، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان 236 قوتابخانە و باخچەی نوێی ساوایان دروست کراون، 476 پۆلی خوێندن زیاد کراون و 2650 قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە، کە بەم جۆرەیە:

دروستکردنی قوتابخانە و باخچەی نوێ (236): دهۆک 73، هەولێر 58، سلێمانی 47، گەرمیان 17، سۆران 17، زاخۆ 11، ڕاپەڕین 8، هەڵەبجە 5 و کەرکووک 0.

نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان (2650): سلێمانی 1211، دهۆک 697، هەولێر 258، ڕاپەڕین 176، سۆران 86، گەرمیان 76، زاخۆ 72، هەڵەبجە 45 و کەرکووک 29.

زیادکردنی پۆلی خوێندن (476): سلێمانی 132، هەولێر 123، دهۆک 97، ڕاپەڕین 36، هەڵەبجە 34، زاخۆ 34، گەرمیان 13، سۆران 7 و کەرکووک 0.

سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگاکانیش، ڕاگەیەندراوە کە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە پڕۆسەی خوێندن لە 16 زانکۆی حکوومی و 18 زانکۆی تایبەت دەستی پێ کردووەتەوە، کە 166 کۆلێژ و پەیمانگا لەگەڵ 893 بەش لەخۆ دەگرن. تێیاندا 145 هەزار و 513 قوتابی لە زانکۆ حکوومییەکان و 40 هەزار و 887 قوتابی لە زانکۆ تایبەتەکان دەخوێنن، هاوکات 11 هەزار و 916 مامۆستای حکوومی و 1939 مامۆستای تایبەت سەرپەرشتیی پڕۆسەی وانەوتنەوە دەکەن.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی لە زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیان: کوردستان چاوەڕێی ئێوەیە، گرنگی بە خوێندنی خۆتان بدەن

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 10:09:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027ـی لێ دا و چەند پەیامێکی ئاڕاستەی قوتابییان و مامۆستایان کرد.

 
مەسروور بارزانی: دەمانەوێت حکوومەت لە کاتێکی زوودا پێکبێت، بەڵام یەکەم هەنگاو دەبێت دانیشتنی پەرلەمان بێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 09:09:55

هەولێر-KDP.info- لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای جەختکردنەوە لە بەرزڕاگرتنی زمانی کوردی و ڕۆڵی مامۆستایان لە چاندنی هەستی نیشتمانپەروەری، چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە پەراوێزخستنی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پێویستیی کۆنترۆڵکردنی چەک لە شنگال و گرنگیی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان خستەڕوو.

 
وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆیەمدا 310 قوتابخانەی نوێ دروست کراون

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 09:09:49

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی 36 باڵەخانەی باخچە و قوتابخانەی حکوومی بە وەزارەتی پەروەردە، گوتی، دید و تێڕوانینەکانی سەرۆکوەزیران بۆ پالپشتیکردنی کەرتی پەروەردە زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە و پاڵپشتیکردنی پەروەردە یەکێک بووە لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەم.

 
شا سه‌لمان بن عبدالعزیز و محمد بن سه‌لمان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 22:09:52

هەولێر-KDP.info- شا سه‌لمان بن عبدالعزیز شای شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و محمد بن سه‌لمان بن عبدالعزیز ال سعود جێنشینی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

 
مەحموود محەممەد: بەردەوام کۆبوونەوە هەبووە، ڕەنگە بە بەرچاوی میدیاکانەوە نەبووبێت

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 16:09:31

هەولێر-KDP.info- مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم چڕکراونەتەوە، هاوکات باسی لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی فیدراڵ و پرسی چەکداماڵینی گرووپە میلیشیاکانیشی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact