هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی بروسکەی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بهڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرهوه ههواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (حەجی پیرموس بیتکاری)مان پێگەیشت.
بە خەمناکیەوە پرسە و سهرهخۆشیی خۆمان ئاراستهی خانهواده کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و خزم و ئاشنا و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دهكهین و، هاوبهشی خهم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبووری و دڵنهوایی بە بنەماڵەکەتان و بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦