دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.