ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ھاوخەمیدا سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کەمال شاکر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.
دەقی پەیامی ھاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان