ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنییەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگییەکان کرایەوە.
ئەمشەو چوارشەممە ٢٠٢٦.٩.١٦، بەئامادەبوونی سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، مەلامستەفا بارزانی، فەوزی ھەریری نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی ھەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرو بەرپرسانی حکوومی و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و نێردەی دیبلۆماسی و ڕێکخراوەکان و کەسایەتییەکان، ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میللیی چین، لەلایەن کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە بەبۆنەی ٧٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆماری چین بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕای بەرز نرخاندنی گرنگی پەیوەندیی نێوان کۆماری میللیی چین و ھەرێمی کوردستان، لە ڕووی بازرگانیی تەکنۆلۆژیی و فەرھەنگییەوە، پیرۆزبایی ئەو یادە لە باڵیۆزە و کونسوڵی وڵاتی چین کراو جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

