Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 SEP 2026 10:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو،  پێزانینی بۆ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان هەبوو، جەختی لەوە کردەوە کە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی دەوڵەمەند و گرنگ بووە. هیوایشی خواست کە هەرێمی کوردستان سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە کە لە بواری ئابووری و پەروەردە و تەکنەلۆژیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدات.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی  کونسوڵی گشتیی چینی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بۆ قووڵکردنەوەی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان چین و هەرێمی کوردستان گێڕاوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. هەروەها سەرۆک بارزانی پێزانینی  بۆ ڕۆڵی شارستانییەتی چین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبوو. هەروەها هەوڵەکانی سەرکردایەتیی چین بۆ پێشخستنی وڵاتەکەیان و یارمەتیدانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە ئاستی جیهانیدا بەرز نرخاند.




دوایین هەواڵەکان

مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباتی كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 10:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ھاوخەمیدا سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کەمال شاکر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

 
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنییەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگییەکان کرایەوە.

 

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پابەند بێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 19:09:34

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی کارەکانی پۆلیس دەبێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact