هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه، پرۆسه‌كه دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕیفۆرم له كه‌رتی پۆلیس هه‌موو ئاسته‌كان ده‌گرێته‌وه و پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه، چونكه دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پێشڤه‌چوونی كاره‌كانمان، ئێمه‌ش له به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارین له پڕۆسه‌كه و هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی پۆلیس به‌شداریا، ئه‌ركی ئێمه وه‌ك به‌رگری شارستانی ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و پیرۆزه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم زیاتر ئه‌ركی ئێمه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، چونكه ڕاهێنان به ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان ده‌كرێت له‌سه‌ر چوونیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانمان."
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتیشی "بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێوەبەری گشتیی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری بەشەکانی ناو بارەگای گشتیمان کۆبووەوە و هەموو بڕیار و ڕاسپاردەکانی بۆ شیکردنەوە، بۆ ئەوەی ئێمەش وەک بەرگری شارستانی ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە جێبەجێی بکەین، چونکە ئەم پرۆسەیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی، بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەییبوون و کارایی و گەشەپێدانی شێوازەکانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی لە دامەزراوەی پۆلیس، بە جۆرێک کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر و پڕۆفیشناڵتر وەڵامی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە بداتەوە."
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد "لە گفتوگۆکەدا بە شێوەیەکی ورد و لە چوارچێوەی دیدێکی ستراتیژی، قۆناغەکان، میکانیزمەکان و پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی و نوێکردنەوەی دامەزراوەی پۆلیس تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش، بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی دامەزراوەیی و دابینکردنی بەرپرسیارێتیی هاوبەش لە سەرجەم ئاستەکانی پۆلیس کرایەوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی بە شێوازێکی زانستی، ڕێکخراو و بەردەوام."
په‌یوه‌ست به خۆ ئاماده‌كردنی به‌رگری شارستانی بۆ وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌مساڵ به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی خنكان له هه‌رێمی كوردستان زۆر بوو، ئێمه له به‌رگری شارستانی ڕێنمایی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رزی زستان، چونكه به‌شێك له ڕووداوه‌كان په‌یوه‌ندییان به وه‌رزی سه‌رماوه هه‌یه، هه‌ر له به‌كارهێنانی گیزه‌ری ماڵان تا ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه و چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له ڕووداوه‌كانی وه‌ك لافاو، به‌رده‌وامیش پێش هاتنی هه‌موو وه‌رزێك ڕێنمایی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاره‌سات تۆمار بكرێت."
قائید میرۆ