ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 9/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی تایلاند لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بارودۆخی هاووڵاتییانی تایلەندی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.