Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 SEP 2026 10:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشەوا هەورامانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.

پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، پشکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی پێویستە 14% بێت نەک 12.67% کە پێچەوانەی ئەو سەرژمێرییە کە بەغدا خۆی ئەنجامی داوە، بۆیە بە تەواوی رەتیدەکەینەوە، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ گەرەنتی بکرێت و لە هەموو کێشە سیاسییەکان جیا بکرێتەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە وەردەگرێت و سەردەمی نۆرەگرتنی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی مووچە کۆتایی هاتووە،  پێویستە وەزیری پلاندانانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ.

پێشەوا ھەورامی راشیگەیاند،  سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت کۆبوونەتەوە؛ لێکنزیکبوونەوەیەکی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە. ئێستا زەمینەیەکی زۆر باش بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەیە.

دەشڵێت، شاندی حکوومەت کە چووە بەغدا کێشەی بەنزین لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات و پێویستە 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆمان زیاد بکەن. کێشەکە، کێشەیەکی کاتییە و هەوڵی چارەکردنی دەدەین،  ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتی پەروەردە یان خوێندنی باڵا دامەزراون لەسەر داهاتی ناوخۆ و بەهەر هۆکارێک وازییان لە کارەکانیان هێناوە؛ بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت شوێنەکانییان پڕ بکرێتەوە.
 




دوایین هەواڵەکان

مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباتی كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 10:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ھاوخەمیدا سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کەمال شاکر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

 
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنییەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگییەکان کرایەوە.

 

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پابەند بێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 19:09:34

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 18:09:25

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی کارەکانی پۆلیس دەبێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact