Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 10:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا
| KDP.info


ڕانیە-KDP.info- بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە هەماهەنگیی لقی ١١ـی پارتی و دەزگای ئەیلوول و گوڵان، کۆڕێک بۆ کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١ ڕێکخرا. لە کۆڕەکەدا، بەرپرسی لقی ١١ ڕایگەیاند کە شۆڕشی ئەیلوول تەنها بزووتنەوەیەک نەبووە دژی ستەم، بەڵکوو قوتابخانەی بەرخودان، متمانەبەخۆبوون و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بووە.

بە ئامادەبوونی کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و قادر قادر بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق، بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، فەرماندە سەربازییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگەکانی ئەیلوول و کادیرانی پارتی، بە هەماهەنگی لقی ١١ـی پارتی و دەزگای ئەیلوول و گوڵان ـ ڕانیە و قەڵادزێ، لە هۆڵی بارەگای لقی ١١، کۆڕێک بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ کرمانج عزەت بەرپرسی لقی ١١، ڕێکخرا.

لە مەڕاسیمەکەدا کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١، تیشکی خستەسەر مێژوو و قۆناغە جیاوازەکانی هەڵگیرسان و بەردەوامبوونی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر.

بەرپرسی لق، جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول تەنها شۆڕشێک لە دژی ستەم و زوڵم نەبوو، بەڵکوو قوتابخانەیەکی گەورەی بەرخودان، متمانەبەخۆبوون و پاراستنی ناسنامە و مافە نەتەوەییەکان بوو، شۆڕشێک کە هەستی بڕوا و متمانەبەخۆبوونی لە ناخی هەموو تاکێکی کوردستاندا چاند و بووە وانەیەکی مێژوویی بۆ نەترسان لە زوڵم و ستەم و داگیرکاری و نادادپەروەری.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە ڕێککەوتنامەی مێژوویی ١١ی ئادار یەکێک بووە لە گرنگترین دەستکەوتە سیاسییەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ڕێککەوتنێک کە لە ئەنجامدا حکوومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار بوو دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورددا بنێت. هاوکات شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەیەکە لە خوێن و قوربانی و بەرخودان و هیوا، یادێک کە مێژوو هەرگیز لەبیر ناکات و وانەکانی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ئەحمەد حەمەد ئاغا مەحموود زراری)، (شێخ محەمەد شێخ عەلی گڵێجاڵی)، (عوسمان حسێن حەسەن گەرەوەیی)، (ئەحمەد سەید عەلی)، (سەعدی محەمەد سۆفی ڕەسووڵ)، (حەمەد حسێن سمایل خەیلانی) و خاتوو (گورجی کابایز هەرکی) دەکات.

 
زیانی سیاسی و ئەدای نێوخۆیی.. ئاڵۆز لە چاکسازیدا

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:38

فازڵ میرانی

 
ماڵپەڕی KDP.info کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 09:09:03

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبێتەوە و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، سەرژمێری و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکرێن.

 
عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 22:09:23

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact